Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin * - Translations’ Index


Translation of the meanings Ayah: (6) Surah: Al-Ahzāb
ٱلنَّبِيُّ أَوۡلَىٰ بِٱلۡمُؤۡمِنِينَ مِنۡ أَنفُسِهِمۡۖ وَأَزۡوَٰجُهُۥٓ أُمَّهَٰتُهُمۡۗ وَأُوْلُواْ ٱلۡأَرۡحَامِ بَعۡضُهُمۡ أَوۡلَىٰ بِبَعۡضٖ فِي كِتَٰبِ ٱللَّهِ مِنَ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ وَٱلۡمُهَٰجِرِينَ إِلَّآ أَن تَفۡعَلُوٓاْ إِلَىٰٓ أَوۡلِيَآئِكُم مَّعۡرُوفٗاۚ كَانَ ذَٰلِكَ فِي ٱلۡكِتَٰبِ مَسۡطُورٗا
{خێزانەكانی پێغەمبەری خوا - صلی الله علیه وسلم - دایكی باوەڕدارانن} [ النَّبِيُّ أَوْلَى بِالْمُؤْمِنِينَ مِنْ أَنْفُسِهِمْ ] پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - له‌ پێشترو شایانتره‌ به‌ باوه‌ڕداران له‌ نه‌فسی خۆشیان له‌ دڵسۆزى و سۆزو به‌زه‌یى و په‌رۆشى بۆیان، كه‌ ده‌فه‌رمێت: (هه‌ركه‌سێك ماڵى به‌جێهێشت ئه‌وا بۆ میراتگرانێتى، وه‌ هه‌ركه‌سێكیش قه‌رزار بوو ئه‌وه‌ له‌سه‌ر منه‌و من بۆى ده‌ده‌مه‌وه‌) [ وَأَزْوَاجُهُ أُمَّهَاتُهُمْ ] وه‌ خێزانه‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - دایكی باوه‌ڕدارانن له‌ رێزو به‌گه‌وره‌زانیندا، كه‌ له‌ دونیا له‌ دوای پێغه‌مبه‌ریش - صلی الله علیه وسلم - نابێ كه‌س بیانخوازێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خێزانی پێغه‌مبه‌ری خوان - صلی الله علیه وسلم - له‌ دونیاو قیامه‌تدا، به‌ڵام بۆ بینین و خه‌لوه‌و ئه‌و شتانه‌ هه‌ر حوكمی ئافره‌تی بێگانه‌یان هه‌یه‌، به‌ڵام ته‌نها له‌ خواستندا نابێت كه‌س بیانخوازێت [ وَأُولُو الْأَرْحَامِ بَعْضُهُمْ أَوْلَى بِبَعْضٍ فِي كِتَابِ اللَّهِ مِنَ الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُهَاجِرِينَ ] (زوبێرى كوڕى عه‌ووام) ده‌فه‌رمێت: (ئه‌م ئایه‌ته‌ له‌سه‌ر قوڕه‌یش و ئه‌نصاره‌كان دابه‌زى كه‌ سه‌ره‌تا پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - كردنى به‌ براى یه‌كترى و میراتیان له‌ یه‌كترى ئه‌برد به‌ڵام به‌م ئایه‌ته‌ نه‌سخ بووه‌وه‌): وه‌ خزمه‌كان ئه‌وان له‌ پێشترو شایانترن هه‌ندێكیان به‌ هه‌ندێكیان له‌ باوه‌ڕداران و كۆچكه‌ران له‌ میراتی بردندا له‌ حوكم و بڕیاردانى خوای گه‌وره‌ له‌ قورئاندا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌كو باسمان كردو وتمان: له‌سه‌ره‌تادا كۆچكه‌ران یان باوه‌ڕداران هه‌ندێكیان میراتیان له‌ هه‌ندێكیان ئه‌برد، به‌ڵام دواتر نه‌سخ بووه‌وه‌ [ إِلَّا أَنْ تَفْعَلُوا إِلَى أَوْلِيَائِكُمْ مَعْرُوفًا ] ئیلا ئه‌گه‌ر خۆتان چاكه‌ بكه‌ن له‌گه‌ڵ كه‌سوكارتاندا به‌وه‌ی كه‌ وه‌سیه‌تێك بكه‌ن كه‌ له‌ دوای من ئه‌وه‌نده‌ بكه‌ به‌ خێر، یان بیده‌ فه‌قیر، كه‌ ئه‌میش به‌هه‌مان شێوه‌ نه‌سخ بووه‌وه‌ به‌ ئایه‌تی میراث [ كَانَ ذَلِكَ فِي الْكِتَابِ مَسْطُورًا (٦) ] ئه‌م نه‌سخ بوونه‌وه‌یه‌ كه‌ پێشتر ئه‌وانه‌ی به‌یه‌كه‌وه‌ هیجره‌تیان ئه‌كرد یان په‌یماننامه‌و به‌ڵێننامه‌یان له‌گه‌ڵ یه‌كدا هه‌بووه‌ میراتیان له‌ یه‌ك بردووه‌ به‌ڵام دواتر نه‌سخ بووه‌وه‌، وه‌ ئه‌مه‌یش له‌ (لوح المحفوظ) و له‌ قورئانی پیرۆزدا ئه‌م شته‌ نووسراوه‌ پێویسته‌ كاری پێ بكه‌ن.
Arabic explanations of the Qur’an:
 
Translation of the meanings Ayah: (6) Surah: Al-Ahzāb
Surahs’ Index Page Number
 
Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin - Translations’ Index

Translation of the Quran meanings into Kurdish by Salahuddin Abdulkarim

close