Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin * - Translations’ Index


Translation of the meanings Ayah: (14) Surah: Fātir
إِن تَدۡعُوهُمۡ لَا يَسۡمَعُواْ دُعَآءَكُمۡ وَلَوۡ سَمِعُواْ مَا ٱسۡتَجَابُواْ لَكُمۡۖ وَيَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِ يَكۡفُرُونَ بِشِرۡكِكُمۡۚ وَلَا يُنَبِّئُكَ مِثۡلُ خَبِيرٖ
{مردوو قسەی زیندوو نابیستێت} [ إِنْ تَدْعُوهُمْ لَا يَسْمَعُوا دُعَاءَكُمْ ] ئه‌گه‌ر ئێوه‌ لێیشیان بپاڕێنه‌وه‌ ئه‌وان گوێیان له‌ پاڕانه‌وه‌و دوعای ئێوه‌ نابێت، (ئه‌میش به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ مردوو قسه‌ى زیندوو نابیستێت) [ وَلَوْ سَمِعُوا مَا اسْتَجَابُوا لَكُمْ ] وه‌ ئه‌گه‌ر واش دابنێین و گریمان وا گوێشیان له‌ پاڕانه‌وه‌ی ئێوه‌یه‌ ئه‌وا ناتوانن وه‌لآمتان بده‌نه‌وه‌و داواكاریه‌كانتان بۆ جێبه‌جێ بكه‌ن، چونكه‌ بێده‌سه‌ڵاتن و تواناى هیچ شتێكیان نیه‌ ئیتر بۆ لێیان ده‌پاڕێنه‌وه‌ [ وَيَوْمَ الْقِيَامَةِ يَكْفُرُونَ بِشِرْكِكُمْ ] وه‌ له‌ ڕۆژی قیامه‌تیشدا به‌ڕائه‌ت ئه‌كه‌ن له‌وه‌ی كه‌ ئێوه‌ ئه‌وانتان كردووه‌ به‌ شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره‌ [ وَلَا يُنَبِّئُكَ مِثْلُ خَبِيرٍ (١٤) ] وه‌ هیچ كه‌سێك وه‌كو خوای گه‌وره‌ ئه‌م هه‌واڵانه‌ت پێ ڕاناگه‌یه‌نێ كه‌ زۆر زانایه‌و زانیاریه‌كی وردی هه‌یه‌.
Arabic explanations of the Qur’an:
 
Translation of the meanings Ayah: (14) Surah: Fātir
Surahs’ Index Page Number
 
Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin - Translations’ Index

Translation of the Quran meanings into Kurdish by Salahuddin Abdulkarim

close