Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin * - Translations’ Index


Translation of the meanings Ayah: (40) Surah: Fātir
قُلۡ أَرَءَيۡتُمۡ شُرَكَآءَكُمُ ٱلَّذِينَ تَدۡعُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ أَرُونِي مَاذَا خَلَقُواْ مِنَ ٱلۡأَرۡضِ أَمۡ لَهُمۡ شِرۡكٞ فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ أَمۡ ءَاتَيۡنَٰهُمۡ كِتَٰبٗا فَهُمۡ عَلَىٰ بَيِّنَتٖ مِّنۡهُۚ بَلۡ إِن يَعِدُ ٱلظَّٰلِمُونَ بَعۡضُهُم بَعۡضًا إِلَّا غُرُورًا
[ قُلْ أَرَأَيْتُمْ شُرَكَاءَكُمُ الَّذِينَ تَدْعُونَ مِنْ دُونِ اللَّهِ ] خوای گه‌وره‌ ئه‌فه‌رمووێ: ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: هه‌واڵم پێ بده‌ن سه‌باره‌ت به‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ئێوه‌ جگه‌ له‌ خوای گه‌وره‌ كردبووتانن به‌ شه‌ریك و ئه‌تانپه‌رستن له‌ غه‌یری خوای گه‌وره‌ [ أَرُونِي مَاذَا خَلَقُوا مِنَ الْأَرْضِ ] نیشانم بده‌ن بزانم له‌سه‌ر زه‌ویدا ئه‌وان چیان دروست كردووه‌و كوا دروستكراوه‌كانیان [ أَمْ لَهُمْ شِرْكٌ فِي السَّمَاوَاتِ ] یاخود ئایا له‌ ئاسمانه‌كاندا ئه‌مان شه‌ریكی خوای گه‌وره‌ن له‌ موڵكدا شه‌ریكایه‌تی خوای گه‌وره‌یان هه‌یه‌ له‌ خۆرو مانگ و ئه‌ستێره‌و ئاسمانه‌كان [ أَمْ آتَيْنَاهُمْ كِتَابًا فَهُمْ عَلَى بَيِّنَتٍ مِنْهُ ] یاخود ئایا ئێمه‌ كتابێكمان دابه‌زاندووه‌ كه‌ به‌ڵگه‌ بێ بۆ ئه‌وان كه‌ ئه‌وان شه‌ریكی خوای گه‌وره‌ بن یان خوای گه‌وره‌ شه‌ریكی هه‌بێ [ بَلْ إِنْ يَعِدُ الظَّالِمُونَ بَعْضُهُمْ بَعْضًا إِلَّا غُرُورًا (٤٠) ] نه‌خێر ته‌نها هه‌ندێك له‌ سته‌مكاران كه‌ سه‌ركرده‌كانن وه‌عدو به‌ڵێنى درۆینه‌ به‌ هه‌ندێكیان ئه‌ده‌ن كه‌ ژێرده‌سته‌كانن تا له‌ خشته‌یان به‌رن و فێڵیان لێ بكه‌ن.
Arabic explanations of the Qur’an:
 
Translation of the meanings Ayah: (40) Surah: Fātir
Surahs’ Index Page Number
 
Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin - Translations’ Index

Translation of the Quran meanings into Kurdish by Salahuddin Abdulkarim

close