Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin * - Translations’ Index


Translation of the meanings Ayah: (8) Surah: Fātir
أَفَمَن زُيِّنَ لَهُۥ سُوٓءُ عَمَلِهِۦ فَرَءَاهُ حَسَنٗاۖ فَإِنَّ ٱللَّهَ يُضِلُّ مَن يَشَآءُ وَيَهۡدِي مَن يَشَآءُۖ فَلَا تَذۡهَبۡ نَفۡسُكَ عَلَيۡهِمۡ حَسَرَٰتٍۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَلِيمُۢ بِمَا يَصۡنَعُونَ
[ أَفَمَنْ زُيِّنَ لَهُ سُوءُ عَمَلِهِ فَرَآهُ حَسَنًا ] ئایا كه‌سێك كه‌ شه‌یتان كرده‌وه‌ خراپه‌كانی بۆ ڕازاندبێته‌وه‌و گومڕای كردبێت ئه‌و به‌ جوانی ببینێ و وابزانێت چاكه‌ى كردووه‌ وه‌ك كه‌سێك وایه‌ كه‌ له‌سه‌ر هیدایه‌ت و ڕێگای ڕاست بێت؟ بێگومان نه‌خێر [ فَإِنَّ اللَّهَ يُضِلُّ مَنْ يَشَاءُ ] به‌ دڵنیایى هه‌ر كه‌سێك شایه‌نی گومڕایی بێت ئه‌وا خوای گه‌وره‌ گومڕای ئه‌كات به‌ ویست و دادپه‌روه‌رى خۆى [ وَيَهْدِي مَنْ يَشَاءُ ] وه‌ ئه‌وه‌یشی كه‌ شایه‌نی هیدایه‌ت بێت و هه‌وڵى بۆ بدات ئه‌وا خوای گه‌وره‌ هیدایه‌تی ئه‌دات به‌ ویست و چاكه‌ى خۆی [ فَلَا تَذْهَبْ نَفْسُكَ عَلَيْهِمْ حَسَرَاتٍ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - تۆ له‌ خه‌فه‌تی ئه‌وانخۆت مه‌كوژه‌ ئه‌وه‌نده‌ خه‌فه‌تیان لێ بخۆیت كه‌ ئه‌وان ئیمان ناهێنن و به‌رده‌وامن له‌سه‌ر گومڕایی [ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ بِمَا يَصْنَعُونَ (٨) ] به‌ڕاستی خوای گه‌وره‌ زۆر زانایه‌ به‌ كرده‌وه‌و وته‌ی ئه‌وان و هیچ شتێكی لێ ناشاردرێته‌وه‌.
Arabic explanations of the Qur’an:
 
Translation of the meanings Ayah: (8) Surah: Fātir
Surahs’ Index Page Number
 
Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin - Translations’ Index

Translation of the Quran meanings into Kurdish by Salahuddin Abdulkarim

close