Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin * - Translations’ Index


Translation of the meanings Ayah: (125) Surah: An-Nisā’
وَمَنۡ أَحۡسَنُ دِينٗا مِّمَّنۡ أَسۡلَمَ وَجۡهَهُۥ لِلَّهِ وَهُوَ مُحۡسِنٞ وَٱتَّبَعَ مِلَّةَ إِبۡرَٰهِيمَ حَنِيفٗاۗ وَٱتَّخَذَ ٱللَّهُ إِبۡرَٰهِيمَ خَلِيلٗا
[ وَمَنْ أَحْسَنُ دِينًا مِمَّنْ أَسْلَمَ وَجْهَهُ لِلَّهِ ] كێ دینی له‌و كه‌سه‌ باشتره‌ كه‌ ڕووی خۆی ته‌سلیمی خوای گه‌وره‌ كردبێ، واته‌: به‌ ئیخلاص و به‌دڵسۆزیه‌وه‌ كرده‌وه‌ بۆ خوای گه‌وره‌ ئه‌نجام بدات [ وَهُوَ مُحْسِنٌ ] وه‌ چاكه‌كار بێ واته‌: كرده‌وه‌كانی له‌سه‌ر سوننه‌ت بێ، كه‌ ئه‌مه‌ هه‌ردوو مه‌رجه‌كه‌ى وه‌رگرتنى كرده‌وه‌یه‌ لاى خواى گه‌وره‌ به‌بێ ئه‌م دوو مه‌رجه‌ خواى گه‌وره‌ كرده‌وه‌ له‌ هیچ كه‌س وه‌رناگرێت [ وَاتَّبَعَ مِلَّةَ إِبْرَاهِيمَ حَنِيفًا ] وه‌ شوێنی دینی ئیبراهیم كه‌وتبێ به‌ حه‌نیفی واته‌: له‌ هه‌موو دینه‌ پووچه‌ڵ و شیركه‌كان لایدابێ بۆ دینی حه‌قی ئیسلام [ وَاتَّخَذَ اللَّهُ إِبْرَاهِيمَ خَلِيلًا (١٢٥) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ ئیبراهیمی كردووه‌ به‌ خه‌لیل و خۆشه‌ویستی خۆی خَلِيل ئه‌وپه‌ڕی خۆشه‌ویستییه‌، وه‌ پێغه‌مبه‌ری خوایشى- صلى الله عليه وسلم - كردووه‌ به‌ خۆشه‌ویستى خۆى.
Arabic explanations of the Qur’an:
 
Translation of the meanings Ayah: (125) Surah: An-Nisā’
Surahs’ Index Page Number
 
Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin - Translations’ Index

Translation of the Quran meanings into Kurdish by Salahuddin Abdulkarim

close