Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin * - Translations’ Index


Translation of the meanings Ayah: (142) Surah: An-Nisā’
إِنَّ ٱلۡمُنَٰفِقِينَ يُخَٰدِعُونَ ٱللَّهَ وَهُوَ خَٰدِعُهُمۡ وَإِذَا قَامُوٓاْ إِلَى ٱلصَّلَوٰةِ قَامُواْ كُسَالَىٰ يُرَآءُونَ ٱلنَّاسَ وَلَا يَذۡكُرُونَ ٱللَّهَ إِلَّا قَلِيلٗا
{هەندێك لە سیفاتی مونافیقان} [ إِنَّ الْمُنَافِقِينَ يُخَادِعُونَ اللَّهَ ] به‌ دڵنیایى مونافیقان له‌به‌ر نه‌زانى و نه‌فامیان به‌گومانی خۆیان فێڵ له‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌كه‌ن [ وَهُوَ خَادِعُهُمْ ] له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و تاوانه‌یان خوای گه‌وره‌ هاوشێوه‌ی خۆیان له‌گه‌ڵیاندا ده‌كات وه‌ ئه‌یانخه‌ڵه‌تێنێ و فێڵیان لێ ده‌كات، تا به‌رده‌وام بن له‌ گومڕایى خۆیان و نه‌چنه‌ سه‌ر رێگاى راست، (ئه‌م سیفه‌ته‌ به‌ته‌نها بۆ خوای گه‌وره‌ بڕیار نادرێ به‌ڵكو له‌به‌رامبه‌ر كافراندا وه‌كو تۆڵه‌سه‌ندن و ئینتیقام بۆ باوه‌ڕداران) [ وَإِذَا قَامُوا إِلَى الصَّلَاةِ قَامُوا كُسَالَى ] وه‌ كاتێك كه‌ ئه‌م مونافیقانه‌ هه‌ڵسن بۆ نوێژ كردن ئه‌وه‌ زۆر به‌ته‌مبه‌ڵی هه‌ڵئه‌سن وه‌ قورسن و ناتوانن هه‌ڵسن نوێژه‌كانیان بكه‌ن [ يُرَاءُونَ النَّاسَ ] وه‌ بۆ ڕیاو ڕووبینی خه‌ڵك ئه‌یكه‌ن نه‌ك وه‌كو گوێڕایه‌ڵی خواو پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - نه‌ چاوه‌ڕێی پاداشتن نه‌ له‌ سزا ئه‌ترسێن [ وَلَا يَذْكُرُونَ اللَّهَ إِلَّا قَلِيلًا (١٤٢) ] وه‌ زیكری خوای گه‌وره‌ ناكه‌ن له‌ ناو نوێژه‌كه‌یاندا زۆر به‌كه‌می نه‌بێ ئه‌ویش له‌ پێش چاوی موسڵمانان.
Arabic explanations of the Qur’an:
 
Translation of the meanings Ayah: (142) Surah: An-Nisā’
Surahs’ Index Page Number
 
Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin - Translations’ Index

Translation of the Quran meanings into Kurdish by Salahuddin Abdulkarim

close