Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin * - Translations’ Index


Translation of the meanings Ayah: (41) Surah: An-Nisā’
فَكَيۡفَ إِذَا جِئۡنَا مِن كُلِّ أُمَّةِۭ بِشَهِيدٖ وَجِئۡنَا بِكَ عَلَىٰ هَٰٓؤُلَآءِ شَهِيدٗا
[ فَكَيْفَ إِذَا جِئْنَا مِنْ كُلِّ أُمَّةٍ بِشَهِيدٍ ] ده‌بێت له‌ ڕۆژی قیامه‌تدا حاڵى خه‌ڵكى چۆن بێت كاتێك كه‌ له‌ هه‌موو ئوممه‌تێك كه‌سێك ئه‌كه‌ینه‌ شایه‌ت به‌سه‌ریانه‌وه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یه‌ [ وَجِئْنَا بِكَ عَلَى هَؤُلَاءِ شَهِيدًا (٤١) ] وه‌ ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - تۆیش ئه‌كه‌ین به‌شایه‌ت به‌سه‌ر ئه‌م ئوممه‌ته‌وه‌و كافرانه‌وه‌ كه‌ دینه‌كه‌ت پێیان گه‌یاندووه‌، (عبدالله¬ى كوڕى مه‌سعود) ده‌فه‌رمێت: پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - پێى فه‌رمووم: قورئانم بۆ بخوێنه‌، وتم ئه‌ى پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - قورئان بۆ تۆ بخوێنم كه‌ بۆ خۆت دابه‌زیووه‌؟ فه‌رمووى: به‌ڵێ پێم خۆشه‌ له‌ جگه‌ له‌ خۆمى ببیستم: عبدالله ده‌فه‌رمێت: سوره‌تى (نیسائم) خوێند تا گه‌یشتمه‌ ئه‌م ئایه‌ته‌، پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - فه‌رمووى: ئێستا به‌سه‌، بینیم فرمێسك به‌ هه‌ردوو چاویدا دێته‌ خواره‌وه‌.
Arabic explanations of the Qur’an:
 
Translation of the meanings Ayah: (41) Surah: An-Nisā’
Surahs’ Index Page Number
 
Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin - Translations’ Index

Translation of the Quran meanings into Kurdish by Salahuddin Abdulkarim

close