Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin * - Translations’ Index


Translation of the meanings Ayah: (58) Surah: An-Nisā’
۞ إِنَّ ٱللَّهَ يَأۡمُرُكُمۡ أَن تُؤَدُّواْ ٱلۡأَمَٰنَٰتِ إِلَىٰٓ أَهۡلِهَا وَإِذَا حَكَمۡتُم بَيۡنَ ٱلنَّاسِ أَن تَحۡكُمُواْ بِٱلۡعَدۡلِۚ إِنَّ ٱللَّهَ نِعِمَّا يَعِظُكُم بِهِۦٓۗ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ سَمِيعَۢا بَصِيرٗا
{فەرمانكردن بە گەڕاندنەوەی راسپاردە بە خاوەنەكانیان} [ إِنَّ اللَّهَ يَأْمُرُكُمْ أَنْ تُؤَدُّوا الْأَمَانَاتِ إِلَى أَهْلِهَا ] به‌ دڵنیایى خوای گه‌وره‌ فه‌رمانتان پێ ده‌كات كه‌ ئه‌مانه‌ته‌كان بگه‌ڕێننه‌وه‌ بۆ خاوه‌نی خۆیان، ئه‌م ئایه‌ته‌ هه‌ر چه‌نده‌ ئایه‌تێكی مه‌ده‌نییه‌ له‌ دوای كۆچكردنی پێغه‌مبه‌ر- صلى الله عليه وسلم - بۆ مه‌دینه‌ دابه‌زیوه‌، به‌ڵام له‌ناو مه‌ككه‌دا دابه‌زیوه‌ له‌سه‌ر گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كلیله‌كانی كه‌عبه‌ی پیرۆز بۆ خاوه‌نه‌كه‌ى كه‌ (عثمان بن أبي طلحة) بوو [ وَإِذَا حَكَمْتُمْ بَيْنَ النَّاسِ أَنْ تَحْكُمُوا بِالْعَدْلِ ] وه‌ ئه‌گه‌ر حوكم و بڕیاریشتان دا له‌ نێوان خه‌ڵكیدا با به‌ دادپه‌روه‌ری بێ به‌تایبه‌تی قازیه‌كان ئه‌وانه‌ی كه‌ فه‌رمانڕه‌وان، چونكه‌ تا دادپه‌روه‌ر بن خوا له‌گه‌ڵیانه‌و پشتیوانیانه‌ [ إِنَّ اللَّهَ نِعِمَّا يَعِظُكُمْ بِهِ ] به‌ دڵنیایى ئه‌مه‌ باشترین شته‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ ئامۆژگاری ئێوه‌ی پێ ده‌كات [ إِنَّ اللَّهَ كَانَ سَمِيعًا بَصِيرًا (٥٨) ] به‌ دڵنیایى خوای گه‌وره‌ زۆر بیسه‌رى وته‌كانتانه‌و بینه‌رى كرده‌وه‌كانتانه‌.
Arabic explanations of the Qur’an:
 
Translation of the meanings Ayah: (58) Surah: An-Nisā’
Surahs’ Index Page Number
 
Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin - Translations’ Index

Translation of the Quran meanings into Kurdish by Salahuddin Abdulkarim

close