Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin * - Translations’ Index


Translation of the meanings Ayah: (62) Surah: An-Nisā’
فَكَيۡفَ إِذَآ أَصَٰبَتۡهُم مُّصِيبَةُۢ بِمَا قَدَّمَتۡ أَيۡدِيهِمۡ ثُمَّ جَآءُوكَ يَحۡلِفُونَ بِٱللَّهِ إِنۡ أَرَدۡنَآ إِلَّآ إِحۡسَٰنٗا وَتَوۡفِيقًا
[ فَكَيْفَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ بِمَا قَدَّمَتْ أَيْدِيهِمْ ] ئه‌ی كاتێك كه‌ تووشی به‌ڵاو موسیبه‌تێك ئه‌بن به‌هۆی كرده‌وه‌ خراپه‌كانی خۆیانه‌وه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌ حوكم ئه‌به‌ن بۆ لای تاغوته‌كان [ ثُمَّ جَاءُوكَ يَحْلِفُونَ بِاللَّهِ إِنْ أَرَدْنَا إِلَّا إِحْسَانًا وَتَوْفِيقًا (٦٢) ] پاشان دێن بۆ لای تۆ ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - وه‌ سوێند ئه‌خۆن به‌خوای گه‌وره‌ كه‌ ئێمه‌ حوكممان بردووه‌ بۆ لای تاغوته‌كان یان بۆ لای غه‌یری تۆ ته‌نها مه‌به‌ستمان چاكه‌ بووه‌و مه‌به‌ستمان ئه‌وه‌ بووه‌ كه‌ بگه‌ینه‌ ڕێككه‌وتن نه‌ك مه‌به‌ستمان سه‌رپێچی كردنی تۆ بێت، (ابن عباس) ده‌فه‌رمێت: ئه‌بو به‌رزه‌ى ئه‌سله‌مى پێش موسڵمان بوونى فاڵچى بوو بڕیارى له‌ نێوان جوله‌كه‌دا ده‌دا كه‌ كێشه‌یان هه‌بوایه‌، كه‌سانێك له‌ موسڵمانانیش چوون بۆ لاى خواى گه‌وره‌ ئه‌م سێ ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند:
Arabic explanations of the Qur’an:
 
Translation of the meanings Ayah: (62) Surah: An-Nisā’
Surahs’ Index Page Number
 
Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin - Translations’ Index

Translation of the Quran meanings into Kurdish by Salahuddin Abdulkarim

close