Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin * - Translations’ Index


Translation of the meanings Ayah: (24) Surah: Al-Jāthiyah
وَقَالُواْ مَا هِيَ إِلَّا حَيَاتُنَا ٱلدُّنۡيَا نَمُوتُ وَنَحۡيَا وَمَا يُهۡلِكُنَآ إِلَّا ٱلدَّهۡرُۚ وَمَا لَهُم بِذَٰلِكَ مِنۡ عِلۡمٍۖ إِنۡ هُمۡ إِلَّا يَظُنُّونَ
[ وَقَالُوا مَا هِيَ إِلَّا حَيَاتُنَا الدُّنْيَا نَمُوتُ وَنَحْيَا وَمَا يُهْلِكُنَا إِلَّا الدَّهْرُ ] پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم دەفەرمێت: خەڵكى سەردەمى نەفامى دەیانووت: تەنها شەو و رۆژ سەردەم و زەمانە ئێمە دەژێنێت و دەمانمرێنێت و زیندوومان دەكاتەوە، خواى گەورە ئەم ئایەتەى دابەزاند (الصحيح المُسنَد)، وە كافران و دەهرییەكان نكوڵى زیندووبوونەوەیان دەكردو ئەیانووت: تەنها ژیانى دونیا هەیەو لە دونیادا ئەژین و پاشان ئەمرین وە هیچ شتێك ئێمە لەناو نابات تەنها سەردەم و زەمانە نەبێ وە زیندوو بوونەوە نییە، وە دروست نییە جوێن بە سەردەم و زەمانە بدرێت، چونكە جوێندانە بە خواى گەورەو خواى گەورەیە رووداوەكانى تێدا بەڕێوە دەبات و هەموو شتێك بە دەستى ئەوە [ وَمَا لَهُمْ بِذَلِكَ مِنْ عِلْمٍ إِنْ هُمْ إِلَّا يَظُنُّونَ (٢٤) ] وە ئەوان هیچ زانیاریەكیان لەم شتەدا نییەو تەنها لە گومانەوە ئەم قسانە ئەكەن و گومان دەبەن .
Arabic explanations of the Qur’an:
 
Translation of the meanings Ayah: (24) Surah: Al-Jāthiyah
Surahs’ Index Page Number
 
Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin - Translations’ Index

Translation of the Quran meanings into Kurdish by Salahuddin Abdulkarim

close