Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin * - Translations’ Index


Translation of the meanings Ayah: (10) Surah: Al-Fat'h
إِنَّ ٱلَّذِينَ يُبَايِعُونَكَ إِنَّمَا يُبَايِعُونَ ٱللَّهَ يَدُ ٱللَّهِ فَوۡقَ أَيۡدِيهِمۡۚ فَمَن نَّكَثَ فَإِنَّمَا يَنكُثُ عَلَىٰ نَفۡسِهِۦۖ وَمَنۡ أَوۡفَىٰ بِمَا عَٰهَدَ عَلَيۡهُ ٱللَّهَ فَسَيُؤۡتِيهِ أَجۡرًا عَظِيمٗا
{به‌یعه‌تى ریزوان} [ إِنَّ الَّذِينَ يُبَايِعُونَكَ إِنَّمَا يُبَايِعُونَ اللَّهَ ] ئه‌و هاوه‌ڵانه‌ی كه‌ له‌ ژێر (دارى ريضوان) له‌ (حوده‌یبیه‌) به‌یعه‌ت به‌ تۆ ئه‌ده‌ن ئه‌وه‌ به‌یعه‌تیان به‌ خوای گه‌وره‌ داوه‌، كه‌ به‌یعه‌تیان دا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ ڕانه‌كه‌ن، وه‌ له‌سه‌ر مردن، وه‌ بۆ تۆڵه‌ سه‌ندنه‌وه‌ی خوێنی ئیمامی عوسمان كه‌ هه‌واڵێك بڵاو بووه‌وه‌ كه‌ ئیمامی عوسمان كوژراوه‌و شه‌هید بووه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ناردی بۆ لای كافرانی مه‌ككه‌ [ يَدُ اللَّهِ فَوْقَ أَيْدِيهِمْ ] ده‌ستی خوای گه‌وره‌ له‌سه‌رووی ده‌ستی ئه‌وانه‌وه‌یه‌، (جێگیر كردنى ده‌ستى تیایه‌ بۆ خواى گه‌وره‌، كه‌ ده‌بێت وه‌كو خۆى باوه‌ڕمان پێى بێت و نكوڵى لێ نه‌كه‌ین و نه‌یچوێنین به‌ده‌ستى دروستكراوه‌كان، وه‌ ماناكه‌ى نه‌گۆڕین و ته‌ئویلى نه‌كه‌ین، وه‌ پرسیار له‌ چۆنێتیه‌كه‌یشى نه‌كه‌ین، چونكه‌ خواى گه‌وره‌ خۆى نه‌بێت كه‌س چۆنێتێكه‌ى نازانێت، وه‌ قسه‌ كردن ده‌رباره‌ى سیفاته‌كانى خواى گه‌وره‌ به‌شێكه‌ له‌ قسه‌ كردن ده‌رباره‌ى خواى گه‌وره‌، چۆن باوه‌ڕمان به‌ خواى گه‌وره‌ هه‌یه‌و نازانین چۆنه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ باوه‌ڕمان به‌ سیفاته‌كانیشى هه‌یه‌و نازانین چۆنه‌)، وه‌ ماناى ئه‌وه‌یشى تیایه‌ كه‌ خواى گه‌وره‌ ئاگاداریانه‌و سه‌رخه‌رو پشتیوانیانه‌ [ فَمَنْ نَكَثَ فَإِنَّمَا يَنْكُثُ عَلَى نَفْسِهِ ] وه‌ هه‌ر كه‌سێكیش ئه‌و به‌یعه‌ته‌ هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه‌ ئه‌وه‌ زه‌ره‌رو زیانه‌كه‌ی ته‌نها بۆ خۆی ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ [ وَمَنْ أَوْفَى بِمَا عَاهَدَ عَلَيْهُ اللَّهَ فَسَيُؤْتِيهِ أَجْرًا عَظِيمًا (١٠) ] وه‌ هه‌ركه‌سێك وه‌فای هه‌بێ به‌رامبه‌ر به‌و عه‌هدو به‌ڵێنه‌ی كه‌ به‌خوای گه‌وره‌ی داوه‌ ئه‌وه‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌جرو پاداشتێكی زۆر گه‌وره‌ی ئه‌داته‌وه‌ كه‌ به‌هه‌شته‌.
Arabic explanations of the Qur’an:
 
Translation of the meanings Ayah: (10) Surah: Al-Fat'h
Surahs’ Index Page Number
 
Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin - Translations’ Index

Translation of the Quran meanings into Kurdish by Salahuddin Abdulkarim

close