Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin * - Translations’ Index


Translation of the meanings Ayah: (25) Surah: Al-Fat'h
هُمُ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ وَصَدُّوكُمۡ عَنِ ٱلۡمَسۡجِدِ ٱلۡحَرَامِ وَٱلۡهَدۡيَ مَعۡكُوفًا أَن يَبۡلُغَ مَحِلَّهُۥۚ وَلَوۡلَا رِجَالٞ مُّؤۡمِنُونَ وَنِسَآءٞ مُّؤۡمِنَٰتٞ لَّمۡ تَعۡلَمُوهُمۡ أَن تَطَـُٔوهُمۡ فَتُصِيبَكُم مِّنۡهُم مَّعَرَّةُۢ بِغَيۡرِ عِلۡمٖۖ لِّيُدۡخِلَ ٱللَّهُ فِي رَحۡمَتِهِۦ مَن يَشَآءُۚ لَوۡ تَزَيَّلُواْ لَعَذَّبۡنَا ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ مِنۡهُمۡ عَذَابًا أَلِيمًا
[ هُمُ الَّذِينَ كَفَرُوا وَصَدُّوكُمْ عَنِ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ ] كافران ئه‌وان بوون كه‌ كوفریان كرد وه‌ ڕێگری ئێوه‌یان كرد له‌ (مسجد الحرام) له‌ كه‌عبه‌ی پیرۆز كه‌ بڕۆن عومره‌ بكه‌ن كه‌ ئێوه‌ شایانتر بوون له‌ وان [ وَالْهَدْيَ مَعْكُوفًا أَنْ يَبْلُغَ مَحِلَّهُ ] وه‌ ڕێگریشیان كرد له‌و ئاژه‌ڵ و حوشترانه‌ی كه‌ بردبووتان بۆ سه‌ربڕین نه‌یانهێشت بگاته‌ شوێنی خۆی هه‌ر له‌ حوده‌یبیه‌ له‌وێ سه‌ریان بڕی {دواخستنى فه‌تحى مه‌ككه‌ له‌به‌ر نۆ موسڵمان!} [ وَلَوْلَا رِجَالٌ مُؤْمِنُونَ وَنِسَاءٌ مُؤْمِنَاتٌ لَمْ تَعْلَمُوهُمْ أَنْ تَطَئُوهُمْ فَتُصِيبَكُمْ مِنْهُمْ مَعَرَّةٌ بِغَيْرِ عِلْمٍ ] خوای گه‌وره‌ ڕێگای نه‌دا كه‌ ئێوه‌ كوشتاری كافران بكه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك پیاوی باوه‌ڕدارو ئافره‌تی باوه‌ڕدار كه‌ ئێوه‌ نایانناسن له‌ناو مه‌ككه‌دا ماونه‌ته‌وه‌و باوه‌ڕدارن ئیمانی خۆیان شاردۆته‌وه‌ كه‌ وتراوه‌: نۆ كه‌س بوونه‌ حه‌وت پیاو و دوو ئافره‌ت، ئه‌و ساڵه‌ له‌به‌ر خاتری ئه‌وانه‌ خوای گه‌وره‌ فه‌تحی مه‌ككه‌ی دواخست نه‌وه‌كو ئێوه‌ بیانكوژن و نه‌یانناسن وابزانن كافرن ئه‌و كاته‌ تووشی تاوان ئه‌بن و كه‌فاره‌ت ئه‌كه‌وێته‌ سه‌رتان بۆیه‌ دوای خست، (موسڵمان لاى خواى گه‌وره‌ ئه‌وه‌نده‌ به‌ڕێزه‌ ساڵێك فه‌تحى مه‌ككه‌و حه‌ج و عومره‌ى دواخست له‌به‌ر ئه‌و چه‌ند موسڵمانه‌ كه‌ له‌ مه‌ككه‌ مابوونه‌وه‌ نه‌وه‌كو به‌ هه‌ڵه‌ بكوژرێن، به‌ڵام هه‌ندێك له‌ موسڵمانان زۆر به‌ ئاسانى خوێنى موسڵمانان ده‌رێژن و به‌لایانه‌وه‌ ئاساییه‌!! خوایه‌ په‌نامان بده‌یت و بمانپارێزیت) [ لِيُدْخِلَ اللَّهُ فِي رَحْمَتِهِ مَنْ يَشَاءُ ] تا خوای گه‌وره‌ هه‌ر كه‌سێك بخاته‌ ناو ڕه‌حمه‌تی خۆیه‌وه‌و بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئیسلام كه‌ ویستى لێ بێت وه‌ك ئه‌و باوه‌ڕدارانه‌ی كه‌ له‌ مه‌ككه‌دا ماونه‌ته‌وه‌ [ لَوْ تَزَيَّلُوا لَعَذَّبْنَا الَّذِينَ كَفَرُوا مِنْهُمْ عَذَابًا أَلِيمًا (٢٥) ] ئه‌گه‌ر كافران و موسڵمانان لێك جیا ببنه‌وه‌ به‌ ته‌واوه‌تی و باوه‌ڕداران له‌ناو كافراندا نه‌مێنن ئه‌وه‌ ئێمه‌ سزایه‌كی زۆر به‌ئێش و ئازاری كافران ئه‌ده‌ین به‌ كوشتن.
Arabic explanations of the Qur’an:
 
Translation of the meanings Ayah: (25) Surah: Al-Fat'h
Surahs’ Index Page Number
 
Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin - Translations’ Index

Translation of the Quran meanings into Kurdish by Salahuddin Abdulkarim

close