Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin * - Translations’ Index


Translation of the meanings Ayah: (119) Surah: Al-Mā’idah
قَالَ ٱللَّهُ هَٰذَا يَوۡمُ يَنفَعُ ٱلصَّٰدِقِينَ صِدۡقُهُمۡۚ لَهُمۡ جَنَّٰتٞ تَجۡرِي مِن تَحۡتِهَا ٱلۡأَنۡهَٰرُ خَٰلِدِينَ فِيهَآ أَبَدٗاۖ رَّضِيَ ٱللَّهُ عَنۡهُمۡ وَرَضُواْ عَنۡهُۚ ذَٰلِكَ ٱلۡفَوۡزُ ٱلۡعَظِيمُ
[ قَالَ اللَّهُ هَذَا يَوْمُ يَنْفَعُ الصَّادِقِينَ صِدْقُهُمْ ] خوای گه‌وره‌ فه‌رمووی: ئه‌مه‌ ڕۆژێكه‌ ڕۆژی قیامه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ دونیادا ڕاستگۆبوونه‌ ئێستا ڕاستگۆییه‌كه‌یان سوودیان پێ ئه‌گه‌یه‌نێ، (ابن عباس) ئه‌فه‌رمێت: رۆژێكه‌ یه‌كخواپه‌رستى سود به‌ یه‌كخواپه‌رستان ده‌گه‌یه‌نێت [ لَهُمْ جَنَّاتٌ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ ] ئه‌وه‌ له‌ ڕۆژی قیامه‌ت خوای گه‌وره‌ ئه‌یانخاته‌ به‌هه‌شته‌وه‌ كه‌ پڕه‌ له‌ باخ و باخات و جۆگه‌له‌ ئاو به‌ژێر خانو داره‌كاندا تێ ئه‌په‌ڕێ [ خَالِدِينَ فِيهَا أَبَدًا ] به‌هه‌میشه‌یی و به‌نه‌مری تیایدا ئه‌مێننه‌وه‌ [ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمْ ] خوای گه‌وره‌ لێیان ڕازیه‌ به‌و كرده‌وه‌ چاكانه‌ی كه‌ له‌ دونیا كردوویانه‌ [ وَرَضُوا عَنْهُ ] ئه‌وانیش به‌و به‌ش و پاداشته‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌یانداتێ پێی ڕازین كه‌ هه‌رگیز به‌ خه‌یاڵیاندا نه‌هاتووه‌ [ ذَلِكَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ (١١٩) ] ئا ئه‌مه‌ بردنه‌وه‌ی هه‌ر گه‌وره‌یه‌ كه‌ مرۆڤ بچێته‌ به‌هه‌شته‌وه‌.
Arabic explanations of the Qur’an:
 
Translation of the meanings Ayah: (119) Surah: Al-Mā’idah
Surahs’ Index Page Number
 
Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin - Translations’ Index

Translation of the Quran meanings into Kurdish by Salahuddin Abdulkarim

close