Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin * - Translations’ Index


Translation of the meanings Ayah: (33) Surah: Al-Mā’idah
إِنَّمَا جَزَٰٓؤُاْ ٱلَّذِينَ يُحَارِبُونَ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ وَيَسۡعَوۡنَ فِي ٱلۡأَرۡضِ فَسَادًا أَن يُقَتَّلُوٓاْ أَوۡ يُصَلَّبُوٓاْ أَوۡ تُقَطَّعَ أَيۡدِيهِمۡ وَأَرۡجُلُهُم مِّنۡ خِلَٰفٍ أَوۡ يُنفَوۡاْ مِنَ ٱلۡأَرۡضِۚ ذَٰلِكَ لَهُمۡ خِزۡيٞ فِي ٱلدُّنۡيَاۖ وَلَهُمۡ فِي ٱلۡأٓخِرَةِ عَذَابٌ عَظِيمٌ
[ إِنَّمَا جَزَاءُ الَّذِينَ يُحَارِبُونَ اللَّهَ وَرَسُولَهُ وَيَسْعَوْنَ فِي الْأَرْضِ فَسَادًا ] سزای ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ دژایه‌تی خواو پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - ئه‌كه‌ن (ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر موسڵمانیش بن) كه‌ ڕێگری له‌ خه‌ڵكى بكه‌ن و چه‌ته‌یی بكه‌ن وه‌ له‌سه‌ر زه‌وی ئاشووب و فه‌ساد بنێنه‌وه‌و ماڵی خه‌ڵكى ببه‌ن و خه‌ڵكی بكوژن [ أَنْ يُقَتَّلُوا ] ئه‌مانه‌ ئه‌بێ بكوژرێنه‌وه‌، واته‌: ئه‌گه‌ر ڕێگریان له‌ خه‌ڵكى كردو خه‌ڵكیان كوشت كه‌ گیران ئه‌مانه‌ ئه‌كوژرێنه‌وه‌ [ أَوْ يُصَلَّبُوا ] یاخود ئه‌گه‌ر خه‌ڵكیان كوشت و ماڵه‌كه‌شیان برد ئه‌و كاته‌ ئه‌مان ئه‌كوژرێن و هه‌ڵئه‌واسرێن و له‌ خاچ ئه‌درێن [ أَوْ تُقَطَّعَ أَيْدِيهِمْ وَأَرْجُلُهُمْ مِنْ خِلَافٍ ] وه‌ ئه‌گه‌ر ماڵیان بردو نه‌یانكوشت ئه‌و كاته‌ ده‌ستی ڕاست و پێی چه‌پیان ئه‌بڕێته‌وه‌ یان به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ [ أَوْ يُنْفَوْا مِنَ الْأَرْضِ ] یاخود ئه‌گه‌ر كه‌سیان نه‌كوشت و ماڵیشیان نه‌برد به‌ڵكو هه‌ر ڕێگریان له‌ خه‌ڵك ئه‌كردو خه‌ڵكیان ئه‌ترساند ئه‌وه‌ ڕاوئه‌نرێن و له‌سه‌ر زه‌وی دوور ئه‌خرێنه‌وه‌ له‌و شارو وڵاته‌ یاخود له‌ شارێكى تر به‌ند ده‌كرێن [ ذَلِكَ لَهُمْ خِزْيٌ فِي الدُّنْيَا ] ئا ئه‌م خراپه‌كارو ڕێگرو پیاوكوژانه‌ له‌ دونیا خوای گه‌وره‌ سه‌رشۆڕیان ئه‌كات [ وَلَهُمْ فِي الْآخِرَةِ عَذَابٌ عَظِيمٌ (٣٣) ] وه‌ له‌ ڕۆژی قیامه‌تیش خوای گه‌وره‌ سزایه‌كی زۆر گه‌وره‌ی بۆیان داناوه‌، هه‌شت كه‌س له‌ هۆزى (عوره‌ینه‌) هاتنه‌ مه‌دینه‌و موسڵمان بوون و به‌یعه‌تیان به‌ پێغه‌مبه‌ری خوادا- صلى الله عليه وسلم - پاشان نه‌خۆش كه‌وتن پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - له‌گه‌ڵ وشترى صه‌ده‌قه‌ ناردیانى و فه‌رمووى له‌ میزو شیره‌كه‌یان بخۆن چاك ده‌بن ئه‌وانیش خواردیان چاك بوونه‌وه‌ پاشان هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌و شوانه‌كه‌یان كوشتوو وشتره‌كانیان برد، پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - خه‌ڵكى به‌ دوایاندا ناردو گرتیانن و هێنایان، خواى گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاندو چۆن شوانه‌كه‌یان كوشبوو به‌و شێوازه‌ كوژرانه‌وه.
Arabic explanations of the Qur’an:
 
Translation of the meanings Ayah: (33) Surah: Al-Mā’idah
Surahs’ Index Page Number
 
Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin - Translations’ Index

Translation of the Quran meanings into Kurdish by Salahuddin Abdulkarim

close