Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin * - Translations’ Index


Translation of the meanings Ayah: (5) Surah: Al-Mā’idah
ٱلۡيَوۡمَ أُحِلَّ لَكُمُ ٱلطَّيِّبَٰتُۖ وَطَعَامُ ٱلَّذِينَ أُوتُواْ ٱلۡكِتَٰبَ حِلّٞ لَّكُمۡ وَطَعَامُكُمۡ حِلّٞ لَّهُمۡۖ وَٱلۡمُحۡصَنَٰتُ مِنَ ٱلۡمُؤۡمِنَٰتِ وَٱلۡمُحۡصَنَٰتُ مِنَ ٱلَّذِينَ أُوتُواْ ٱلۡكِتَٰبَ مِن قَبۡلِكُمۡ إِذَآ ءَاتَيۡتُمُوهُنَّ أُجُورَهُنَّ مُحۡصِنِينَ غَيۡرَ مُسَٰفِحِينَ وَلَا مُتَّخِذِيٓ أَخۡدَانٖۗ وَمَن يَكۡفُرۡ بِٱلۡإِيمَٰنِ فَقَدۡ حَبِطَ عَمَلُهُۥ وَهُوَ فِي ٱلۡأٓخِرَةِ مِنَ ٱلۡخَٰسِرِينَ
{سەربڕاوی ئەهلی كتاب حەڵاڵە بۆمان} [ الْيَوْمَ أُحِلَّ لَكُمُ الطَّيِّبَاتُ ] ئه‌مڕۆ هه‌موو خواردنێكی پاك و چاك و به‌تام بۆ ئێوه‌ حه‌ڵاڵ كراوه‌ [ وَطَعَامُ الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ حِلٌّ لَكُمْ ] (طَعَامُ) لێره‌ مه‌به‌ست پێی سه‌ربڕاوه‌ كه‌ (ابن عباس) ئه‌فه‌رمووێ: سه‌ربڕاوی ده‌ستی ئه‌هلی كتاب له‌ جووله‌كه‌و گاور بۆ ئێوه‌ حه‌ڵاڵه‌، به‌ڵام بت په‌رست و ئاگر په‌رست و كافرانی تر له‌ شیوعی و بێ دینه‌كانه‌ سه‌ربڕاوی ده‌ستى ئه‌وان حه‌رامه‌ [ وَطَعَامُكُمْ حِلٌّ لَهُمْ ] وه‌ خواردنی ئێوه‌ش بۆ ئه‌وان بۆ ئه‌هلی كتاب حه‌ڵاڵه‌و ده‌توانن سه‌ربڕاوى خۆتانیان پێ بده‌ن [ وَالْمُحْصَنَاتُ مِنَ الْمُؤْمِنَاتِ ] وه‌ ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه‌ داوێن پاكن له‌ باوه‌ڕداران ئه‌وانیش بۆتان حه‌ڵاڵن كه‌ بیانهێنن [ وَالْمُحْصَنَاتُ مِنَ الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ مِنْ قَبْلِكُمْ ] وه‌ ئه‌و ئافره‌ته‌ داوێن پاكانه‌ی كه‌ ئه‌هلی كتابن له‌ گاورو جووله‌كه‌ دروسته‌ ماره‌یان بكه‌ن، به‌ڵام حه‌رامه‌ ئافره‌تی كافر یان موشریك ماره‌ بكه‌ی، وه‌ دروست نیه‌ ئافره‌تی موسڵمان بدرێ به‌ ئه‌هلی كتابیش [ إِذَا آتَيْتُمُوهُنَّ أُجُورَهُنَّ ] ئه‌گه‌ر هاتوو ماره‌یه‌كانیان بده‌نێ [ مُحْصِنِينَ غَيْرَ مُسَافِحِينَ ] وه‌ مه‌به‌ستتان له‌و ماره‌ كردنه‌ داوێن پاكی بێ نه‌ك زیناكردن و ئاشكراكردنی زینا، یاخود ده‌بێت پیاوانیش داوێن پاك بن و داوێن پیس و زیناكار نه‌بن [ وَلَا مُتَّخِذِي أَخْدَانٍ ] وه‌ نابێت دۆستتان هه‌بێت و له‌گه‌ڵ ئافره‌تانی تردا ڕابوێرن [ وَمَنْ يَكْفُرْ بِالْإِيمَانِ فَقَدْ حَبِطَ عَمَلُهُ ] وه‌ هه‌ر كه‌سێك كوفر به‌ ئیمان بكات و كافر بێت ئه‌وه‌ كرده‌وه‌كانی به‌تاڵ ئه‌بێته‌وه‌ [ وَهُوَ فِي الْآخِرَةِ مِنَ الْخَاسِرِينَ (٥) ] وه‌ له‌ ڕۆژی قیامه‌تیش له‌ زه‌ره‌رمه‌ندانه‌.
Arabic explanations of the Qur’an:
 
Translation of the meanings Ayah: (5) Surah: Al-Mā’idah
Surahs’ Index Page Number
 
Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin - Translations’ Index

Translation of the Quran meanings into Kurdish by Salahuddin Abdulkarim

close