Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin * - Translations’ Index


Translation of the meanings Ayah: (93) Surah: Al-Mā’idah
لَيۡسَ عَلَى ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ جُنَاحٞ فِيمَا طَعِمُوٓاْ إِذَا مَا ٱتَّقَواْ وَّءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ ثُمَّ ٱتَّقَواْ وَّءَامَنُواْ ثُمَّ ٱتَّقَواْ وَّأَحۡسَنُواْۚ وَٱللَّهُ يُحِبُّ ٱلۡمُحۡسِنِينَ
[ لَيْسَ عَلَى الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ جُنَاحٌ فِيمَا طَعِمُوا إِذَا مَا اتَّقَوْا وَآمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ ثُمَّ اتَّقَوْا وَآمَنُوا ثُمَّ اتَّقَوْا وَأَحْسَنُوا ] كاتێك كه‌ عه‌ره‌ق خواردن حه‌رام بوو هه‌ندێك له‌ صه‌حابه‌ پرسیاریان كرد وتیان: ئه‌ی كه‌سانێك له‌ صه‌حابه‌ پێش ئه‌مه‌ عه‌ره‌قیان خواردووه‌و مردوونه‌؟ خوای گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاندو فه‌رمووی: ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ باوه‌ڕیان هێناوه‌و كرده‌وه‌ی چاكیان كردووه‌ تاوانبار نین كه‌ پێشتر عه‌ره‌قیان خواردووه‌و حه‌رام نه‌بووه‌ ئه‌وان گوناه و تاوانیان له‌سه‌ر نیه‌ ئه‌گه‌ر خۆیان پاراستبێت له‌و شتانه‌ی كه‌ حه‌رام بووه‌ وه‌ ئیمانیان هێنابێ و كرده‌وه‌ی چاكیان كردبێ وه‌ ته‌قوای خوای گه‌وره‌یان كرد بێ، دیسان ئیمانیان هێنابێ و خۆیان پاراستبێ له‌و شتانه‌ی كه‌ حه‌رامه‌ و ته‌قوای خوای گه‌وره‌یان كردبێ وه‌ چاكه‌یان كردبێ [ وَاللَّهُ يُحِبُّ الْمُحْسِنِينَ (٩٣) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ چاكه‌كارانی خۆش ئه‌وێ.
Arabic explanations of the Qur’an:
 
Translation of the meanings Ayah: (93) Surah: Al-Mā’idah
Surahs’ Index Page Number
 
Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin - Translations’ Index

Translation of the Quran meanings into Kurdish by Salahuddin Abdulkarim

close