Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin * - Translations’ Index


Translation of the meanings Ayah: (96) Surah: Al-Mā’idah
أُحِلَّ لَكُمۡ صَيۡدُ ٱلۡبَحۡرِ وَطَعَامُهُۥ مَتَٰعٗا لَّكُمۡ وَلِلسَّيَّارَةِۖ وَحُرِّمَ عَلَيۡكُمۡ صَيۡدُ ٱلۡبَرِّ مَا دُمۡتُمۡ حُرُمٗاۗ وَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ ٱلَّذِيٓ إِلَيۡهِ تُحۡشَرُونَ
[ أُحِلَّ لَكُمْ صَيْدُ الْبَحْرِ وَطَعَامُهُ ] به‌ڵام ڕاوی ده‌ریاو خواردنی ئه‌و گیانله‌به‌رانه‌ی كه‌ ئاوین و له‌ناو ده‌ریادان بۆ ئێوه‌ حه‌ڵاڵ كراوه‌، یاخود به‌ ته‌ڕى و به‌ وشكى حه‌ڵاڵه‌، یاخود به‌ زیندوویى و به‌مردوویى حه‌ڵاڵه‌، یاخود ئه‌وه‌ى خۆتان ده‌رى بكه‌ن و ئه‌وه‌ى خۆى فڕێى بداته‌ ده‌ره‌وه‌ هه‌مووى حه‌ڵاڵه‌ [ مَتَاعًا لَكُمْ وَلِلسَّيَّارَةِ ] ئه‌مه‌ سودو خواردنێكه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ ئاماده‌ بووه‌ به‌حازری ئه‌یخوات ئه‌وه‌یشی كه‌ موسافیره‌ له‌سه‌فه‌ردایه‌ دواتر هه‌ر كاتێك ده‌ستی كه‌وت بۆ خۆی ئه‌یخوات [ وَحُرِّمَ عَلَيْكُمْ صَيْدُ الْبَرِّ مَا دُمْتُمْ حُرُمًا ] به‌ڵام ڕاوی وشكانی له‌سه‌رتان حه‌رامه‌ له‌ كاتێكدا كه‌ له‌ ئیحرام دا بن [ وَاتَّقُوا اللَّهَ الَّذِي إِلَيْهِ تُحْشَرُونَ (٩٦) ] وه‌ ته‌قوای ئه‌و خوایه‌ بكه‌ن كه‌ ئێوه‌ ئه‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ لای و كۆتان ده‌كاته‌وه‌و لێپرسینه‌وه‌تان له‌گه‌ڵدا ده‌كات.
Arabic explanations of the Qur’an:
 
Translation of the meanings Ayah: (96) Surah: Al-Mā’idah
Surahs’ Index Page Number
 
Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin - Translations’ Index

Translation of the Quran meanings into Kurdish by Salahuddin Abdulkarim

close