Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin * - Translations’ Index


Translation of the meanings Ayah: (37) Surah: Al-Qamar
وَلَقَدۡ رَٰوَدُوهُ عَن ضَيۡفِهِۦ فَطَمَسۡنَآ أَعۡيُنَهُمۡ فَذُوقُواْ عَذَابِي وَنُذُرِ
[ وَلَقَدْ رَاوَدُوهُ عَنْ ضَيْفِهِ ] وە كاتێك كە میوانی هات كە (جبریل و میكائیل و ئیسرافیل) بوون, لەسەر شێوەى گەنجى زۆر جوان هاتن وەكو تاقیكردنەوە بۆ خەڵكى، وە خێزانەكەیشی چوو خەڵكەكەی ئاگادار كردەوە كە میوانمان هاتووە وەرن دەستدرێژى بكەنە سەریان، ئەمانیش بەپەلە هاتن ویستیان بەسەر میوانەكاندا زاڵ بن بۆ ئەوەی خراپەو بەدڕەوشتیان لەگەڵدا بكەن، (لوط)يش صلى الله علیه وسلم دەرگاى لێ داخستن و دەیگەڕاندنەوەو ئەوانیش دەیانویست دەرگاكە بشكێنن و بێنە ژوورەوە [ فَطَمَسْنَا أَعْيُنَهُمْ ] خوای گەورە لە ڕێی جبریلەوە چاویانی هەڵكۆڵی یان چاویانی سڕییەوەو كوێری كردن [ فَذُوقُوا عَذَابِي وَنُذُرِ (٣٧) ] وە فەرمووی: دەی سزاو ئاگادار كردنەوەی من بچێژن .
Arabic explanations of the Qur’an:
 
Translation of the meanings Ayah: (37) Surah: Al-Qamar
Surahs’ Index Page Number
 
Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin - Translations’ Index

Translation of the Quran meanings into Kurdish by Salahuddin Abdulkarim

close