Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin * - Translations’ Index


Translation of the meanings Ayah: (29) Surah: Ar-Rahmān
يَسۡـَٔلُهُۥ مَن فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِۚ كُلَّ يَوۡمٍ هُوَ فِي شَأۡنٖ
[ يَسْأَلُهُ مَنْ فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ] هه‌رچی له‌ ئاسمانه‌كان و زه‌وی هه‌یه‌ هه‌موویان داوا له‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌كه‌ن و پێویستیان به‌ خوای گه‌وره‌یه‌، ئه‌هلی ئاسمانه‌كان كه‌ فریشته‌كانن ڕزقیان ناوێ و خواردن ناخۆن به‌ڵكو داوای لێخۆشبوون ده‌كه‌ن بۆ خۆیان و موسڵمانان، وه‌ ئه‌هلی زه‌وی داوای ڕزق و لێخۆشبوون له‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌كه‌ن [ كُلَّ يَوْمٍ هُوَ فِي شَأْنٍ (٢٩) ] هه‌موو ڕۆژێك خوای گه‌وره‌ له‌ ئیش و كاری خۆیدایه‌، كه‌سانێك ئه‌ژێنێت، كه‌سانێك ئه‌مرێنێت، ڕزق و ڕۆزی به‌ كه‌سانێك ئه‌دات، له‌ كه‌سانێك خۆش ئه‌بێ، كه‌سانێك به‌رز ئه‌كاته‌وه‌، كه‌سانێك نزم ئه‌كاته‌وه‌، كه‌سانێك له‌شساغ ئه‌كات، كه‌سانێك نه‌خۆش ئه‌كات، وه‌ڵامى كه‌سانێك ده‌داته‌وه‌، به‌ كه‌سانێك ده‌به‌خشێت، كه‌سانێك له‌ ناخۆشى و ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌ رزگار ده‌كات، وه‌ به‌و شێوازه‌
Arabic explanations of the Qur’an:
 
Translation of the meanings Ayah: (29) Surah: Ar-Rahmān
Surahs’ Index Page Number
 
Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin - Translations’ Index

Translation of the Quran meanings into Kurdish by Salahuddin Abdulkarim

close