Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin * - Translations’ Index


Translation of the meanings Ayah: (27) Surah: Al-Hadīd
ثُمَّ قَفَّيۡنَا عَلَىٰٓ ءَاثَٰرِهِم بِرُسُلِنَا وَقَفَّيۡنَا بِعِيسَى ٱبۡنِ مَرۡيَمَ وَءَاتَيۡنَٰهُ ٱلۡإِنجِيلَۖ وَجَعَلۡنَا فِي قُلُوبِ ٱلَّذِينَ ٱتَّبَعُوهُ رَأۡفَةٗ وَرَحۡمَةٗۚ وَرَهۡبَانِيَّةً ٱبۡتَدَعُوهَا مَا كَتَبۡنَٰهَا عَلَيۡهِمۡ إِلَّا ٱبۡتِغَآءَ رِضۡوَٰنِ ٱللَّهِ فَمَا رَعَوۡهَا حَقَّ رِعَايَتِهَاۖ فَـَٔاتَيۡنَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ مِنۡهُمۡ أَجۡرَهُمۡۖ وَكَثِيرٞ مِّنۡهُمۡ فَٰسِقُونَ
[ ثُمَّ قَفَّيْنَا عَلَى آثَارِهِمْ بِرُسُلِنَا ] پاشان له‌ دوای ئه‌وان به‌ شوێنه‌واری ئه‌وانیش پێغه‌مبه‌رانی ترمان ناردووه‌ [ وَقَفَّيْنَا بِعِيسَى ابْنِ مَرْيَمَ ] وه‌ به‌ دواى ئه‌واندا عیسای كوڕی مه‌ریه‌ممان - صلی الله علیه وسلم - ناردووه‌ [ وَآتَيْنَاهُ الْإِنْجِيلَ ] وه‌ئینجیلیشمان پێی به‌خشیوه‌ [ وَجَعَلْنَا فِي قُلُوبِ الَّذِينَ اتَّبَعُوهُ رَأْفَةً وَرَحْمَةً ] وه‌ ترسى خۆمان و ڕه‌حم و سۆزو به‌زه‌یی و میهره‌بانیمان خستۆته‌ دڵی ئه‌وانه‌ی كه‌ شوێنی كه‌وتوونه‌، واته‌ (حه‌وارییه‌كانى) هاوه‌ڵانى. {داهێنانى خه‌ڵوه‌تگیری} [ وَرَهْبَانِيَّةً ابْتَدَعُوهَا مَا كَتَبْنَاهَا عَلَيْهِمْ إِلَّا ابْتِغَاءَ رِضْوَانِ اللَّهِ فَمَا رَعَوْهَا حَقَّ رِعَايَتِهَا ] وه‌ گۆشه‌گیری و خه‌ڵوه‌تگیریه‌كیان داهێنا كه‌ خوای گه‌وره‌ ته‌شریعی نه‌كردبوو بۆیان و فه‌رمانی پێ نه‌كردبوون و له‌سه‌ری نه‌نووسیبوون، به‌ڵام ئه‌وان خۆیان دایانهێنا بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌ی پێ به‌ده‌ست بێنن، یاخود گۆشه‌گیرى و خه‌ڵوه‌تگیریمان له‌سه‌ریان پێویست نه‌كردبوو به‌ڵكو ده‌ستخستنى ره‌زامه‌ندى خواى گه‌وره‌مان له‌سه‌ریان پێویست كردبوو، به‌ڵام دواتریش كه‌ له‌سه‌ر خۆیانیان پێویست كرد نه‌یانتوانی ڕه‌چاوی بكه‌ن و به‌ جوانی بیبه‌نه‌ سه‌رو به‌ جوانی عیباده‌تی خوای گه‌وره‌ بكه‌ن، (ئه‌م ئایه‌ته‌ به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر حه‌رامێتى بیدعه‌ كردن و گۆشه‌گیرى و خه‌ڵوه‌تگیرى، وه‌ خه‌ڵوه‌تگیرى و گۆشه‌گیرى ئه‌م ئوممه‌ته‌ جیهاد كردنه‌ له‌پێناو خواى گه‌وره‌) [ فَآتَيْنَا الَّذِينَ آمَنُوا مِنْهُمْ أَجْرَهُمْ ] ئه‌وانه‌ی كه‌ ئیمانیان هێنابوو ئه‌جرو پاداشتی خۆیانمان دایه‌وه‌ [ وَكَثِيرٌ مِنْهُمْ فَاسِقُونَ (٢٧) ] به‌ڵام زۆرێك له‌وان ئه‌وانه‌ی كه‌ چووبوونه‌ خه‌ڵوه‌ت و گۆشه‌گیریه‌وه‌ یان ئه‌وانه‌ی كه‌ شوێنی ئه‌و دینانه‌ كه‌وتبوون زۆرێكیان فاسق بوون و له‌ ڕێ ده‌رچووبوون وه‌ ماڵی خه‌ڵكیان به‌ ناحه‌ق ئه‌خوارد
Arabic explanations of the Qur’an:
 
Translation of the meanings Ayah: (27) Surah: Al-Hadīd
Surahs’ Index Page Number
 
Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin - Translations’ Index

Translation of the Quran meanings into Kurdish by Salahuddin Abdulkarim

close