Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin * - Translations’ Index


Translation of the meanings Ayah: (108) Surah: Al-An‘ām
وَلَا تَسُبُّواْ ٱلَّذِينَ يَدۡعُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ فَيَسُبُّواْ ٱللَّهَ عَدۡوَۢا بِغَيۡرِ عِلۡمٖۗ كَذَٰلِكَ زَيَّنَّا لِكُلِّ أُمَّةٍ عَمَلَهُمۡ ثُمَّ إِلَىٰ رَبِّهِم مَّرۡجِعُهُمۡ فَيُنَبِّئُهُم بِمَا كَانُواْ يَعۡمَلُونَ
{جوێن نەدان بە خوای كافران} [ وَلَا تَسُبُّوا الَّذِينَ يَدْعُونَ مِنْ دُونِ اللَّهِ فَيَسُبُّوا اللَّهَ عَدْوًا بِغَيْرِ عِلْمٍ ] ئه‌ی موسڵمانان ئێوه‌ نه‌كه‌ن جوێن به‌ خوای كافران بده‌ن چونكه‌ ئه‌وانیش به‌بێ زانیارى و به‌ نه‌زانی جوێن به‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌ده‌ن، مه‌بنه‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ خه‌ڵك جوێن به‌ خوای گه‌وره‌ بدات، ئه‌و كه‌سه‌ى ببێته‌ هۆى ئه‌وه‌ى جوێن به‌ خواى گه‌وره‌ بدرێت و كوفر بكرێت تاوانێكی یه‌كجار گه‌وره‌ی ئه‌نجام داوه‌، (له‌م ئایه‌ته‌وه‌ ئه‌و بنچینه‌یه‌ وه‌رگیراوه‌ كه‌: ره‌تكردنه‌وه‌ى خراپه‌كارى و زیان پێش هێنانى سودو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانه‌) [ كَذَلِكَ زَيَّنَّا لِكُلِّ أُمَّةٍ عَمَلَهُمْ ] به‌م شێوازه‌ بۆ هه‌موو ئوممه‌تێك كرده‌وه‌كانیان بۆ ده‌رازێنینه‌وه‌و له‌به‌رچاویان جوانمان كردووه‌ [ ثُمَّ إِلَى رَبِّهِمْ مَرْجِعُهُمْ ] به‌ڵام پاشان گه‌ڕانه‌وه‌یان ته‌نها بۆ لای خوای گه‌وره‌یه‌ [ فَيُنَبِّئُهُمْ بِمَا كَانُوا يَعْمَلُونَ (١٠٨) ] هه‌واڵیان پێ ئه‌دات له‌و كرده‌وانه‌ی كه‌ له‌ دونیادا ئه‌نجامیان داوه‌و كردوویانه‌
Arabic explanations of the Qur’an:
 
Translation of the meanings Ayah: (108) Surah: Al-An‘ām
Surahs’ Index Page Number
 
Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin - Translations’ Index

Translation of the Quran meanings into Kurdish by Salahuddin Abdulkarim

close