Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin * - Translations’ Index


Translation of the meanings Ayah: (157) Surah: Al-An‘ām
أَوۡ تَقُولُواْ لَوۡ أَنَّآ أُنزِلَ عَلَيۡنَا ٱلۡكِتَٰبُ لَكُنَّآ أَهۡدَىٰ مِنۡهُمۡۚ فَقَدۡ جَآءَكُم بَيِّنَةٞ مِّن رَّبِّكُمۡ وَهُدٗى وَرَحۡمَةٞۚ فَمَنۡ أَظۡلَمُ مِمَّن كَذَّبَ بِـَٔايَٰتِ ٱللَّهِ وَصَدَفَ عَنۡهَاۗ سَنَجۡزِي ٱلَّذِينَ يَصۡدِفُونَ عَنۡ ءَايَٰتِنَا سُوٓءَ ٱلۡعَذَابِ بِمَا كَانُواْ يَصۡدِفُونَ
[ أَوْ تَقُولُوا لَوْ أَنَّا أُنْزِلَ عَلَيْنَا الْكِتَابُ لَكُنَّا أَهْدَى مِنْهُمْ ] یاخود بۆ ئه‌وه‌ی نه‌ڵێن ئه‌گه‌ر بهاتایه‌ ئێمه‌ش كتابمان بۆ داببه‌زیایه‌ ئه‌وا ئێمه‌ هیدایه‌تدراوتر ئه‌بووین له‌ جووله‌كه‌و گاوره‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی عوزرتان نه‌مێنێ [ فَقَدْ جَاءَكُمْ بَيِّنَةٌ مِنْ رَبِّكُمْ ] ئه‌وه‌تا به‌ڵگه‌ی ڕوون و ئاشكراتان له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌ بۆ هات و ئه‌و قورئانه‌ی بۆتان دابه‌زاند [ وَهُدًى وَرَحْمَةٌ ] وه‌ هیدایه‌ت و ڕه‌حمه‌ته‌ بۆ ئێوه‌ [ فَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنْ كَذَّبَ بِآيَاتِ اللَّهِ وَصَدَفَ عَنْهَا ] كێ له‌و كه‌سه‌ زاڵمتره‌؟ واته‌: هیچ كه‌سێك له‌و كه‌سه‌ سته‌مكار تر نیه‌ كه‌ ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌ به‌درۆ ئه‌زانێ وه‌ لێی لائه‌داو پشتى تێده‌كات [ سَنَجْزِي الَّذِينَ يَصْدِفُونَ عَنْ آيَاتِنَا سُوءَ الْعَذَابِ ] ئه‌وانه‌ی له‌ ئایه‌ته‌كانی ئێمه‌ لائه‌ده‌ن و باوه‌ڕى پێناهێنن و كارى پێناكه‌ن وه‌ گومڕا ئه‌بن و ڕێگای ڕاست وێڵ ئه‌كه‌ن ئه‌وانه‌ خراپترین سزایان ئه‌ده‌ین له‌ ڕۆژی قیامه‌ت [ بِمَا كَانُوا يَصْدِفُونَ (١٥٧) ] به‌هۆی لادان و پشتكردنیان له‌و حه‌ق و هیدایه‌ته‌ی كه‌ بۆیان هاتبوو.
Arabic explanations of the Qur’an:
 
Translation of the meanings Ayah: (157) Surah: Al-An‘ām
Surahs’ Index Page Number
 
Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin - Translations’ Index

Translation of the Quran meanings into Kurdish by Salahuddin Abdulkarim

close