Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin * - Translations’ Index


Translation of the meanings Ayah: (159) Surah: Al-An‘ām
إِنَّ ٱلَّذِينَ فَرَّقُواْ دِينَهُمۡ وَكَانُواْ شِيَعٗا لَّسۡتَ مِنۡهُمۡ فِي شَيۡءٍۚ إِنَّمَآ أَمۡرُهُمۡ إِلَى ٱللَّهِ ثُمَّ يُنَبِّئُهُم بِمَا كَانُواْ يَفۡعَلُونَ
{حەرامێتی پەرتەوازەیی‌و پارچە پارچەیی} [ إِنَّ الَّذِينَ فَرَّقُوا دِينَهُمْ وَكَانُوا شِيَعًا ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ دینه‌كه‌یان به‌ش به‌ش و پارچه‌ پارچه‌ كردووه‌ كه‌ مه‌به‌ست جووله‌كه‌و گاورو موشریكانه‌، وه‌ مه‌به‌ست هه‌موو ئه‌هلی بیده‌عه‌ له‌ ئوممه‌تی ئیسلام كه‌ بوونه‌ به‌چه‌ند گروپ و حیزب و كۆمه‌ڵێكه‌وه‌ [ لَسْتَ مِنْهُمْ فِي شَيْءٍ ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - تۆ له‌وان نیت و تۆ به‌ریت له‌وان و له‌ كرده‌وه‌ی ئه‌وان له‌ ته‌فره‌قه‌و پارچه‌ پارچه‌یی [ إِنَّمَا أَمْرُهُمْ إِلَى اللَّهِ ] كاری ئه‌وان ته‌نها ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ لای خواو خوای گه‌وره‌ خۆی سزایان ئه‌دات كه‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى سه‌خته‌ [ ثُمَّ يُنَبِّئُهُمْ بِمَا كَانُوا يَفْعَلُونَ (١٥٩) ] پاشان له‌ ڕۆژی قیامه‌ت خوای گه‌وره‌ هه‌واڵیان پێ ئه‌دا له‌و كرده‌وانه‌ی كه‌ له‌ دونیا كردوویانه‌ كه‌ پێچه‌وانه‌ی شه‌ریعه‌تی خوای گه‌وره‌ بووه‌
Arabic explanations of the Qur’an:
 
Translation of the meanings Ayah: (159) Surah: Al-An‘ām
Surahs’ Index Page Number
 
Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin - Translations’ Index

Translation of the Quran meanings into Kurdish by Salahuddin Abdulkarim

close