Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin * - Translations’ Index


Translation of the meanings Ayah: (3) Surah: Al-An‘ām
وَهُوَ ٱللَّهُ فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَفِي ٱلۡأَرۡضِ يَعۡلَمُ سِرَّكُمۡ وَجَهۡرَكُمۡ وَيَعۡلَمُ مَا تَكۡسِبُونَ
[ وَهُوَ اللَّهُ فِي السَّمَاوَاتِ وَفِي الْأَرْضِ ] خوای گه‌وره‌ زاتی پیرۆزی الله ئه‌و خوایه‌یه‌ كه‌ هه‌ر ئه‌و په‌رستراوه‌ له‌ ئاسمانه‌كان و زه‌وی، یان هه‌ر ئه‌و خاوه‌نداره‌و هه‌ڵسوكه‌وت ئه‌كات له‌ ئاسمانه‌كان و زه‌وى، یاخود وتراوه‌: [ يَعْلَمُ سِرَّكُمْ وَجَهْرَكُمْ وَيَعْلَمُ مَا تَكْسِبُونَ (٣) ] خوای گه‌وره‌ له‌ ئاسمانه‌كان و زه‌ویدا نهێنی و ئاشكرای ئێوه‌ ئه‌زانێت و هیچ شتێكی لێ ناشاردرێته‌وه‌، وه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ ئێوه‌ ئه‌نجامی ئه‌ده‌ن له‌ كرده‌وه‌ خوای گه‌وره‌ زانیاری به‌هه‌مووی هه‌یه‌، یاخود [ وَهُوَ اللَّهُ فِي السَّمَاوَاتِ ]خواى گه‌وره‌ له‌ ئاسمانه‌، [ وَفِي الْأَرْضِ يَعْلَمُ سِرَّكُمْ وَجَهْرَكُمْ وَيَعْلَمُ مَا تَكْسِبُونَ (٣) ] وه‌ له‌ زه‌ویدا نهێنى و ئاشكراى ئێوه‌ ده‌زانێت.
Arabic explanations of the Qur’an:
 
Translation of the meanings Ayah: (3) Surah: Al-An‘ām
Surahs’ Index Page Number
 
Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin - Translations’ Index

Translation of the Quran meanings into Kurdish by Salahuddin Abdulkarim

close