Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin * - Translations’ Index


Translation of the meanings Ayah: (34) Surah: Al-An‘ām
وَلَقَدۡ كُذِّبَتۡ رُسُلٞ مِّن قَبۡلِكَ فَصَبَرُواْ عَلَىٰ مَا كُذِّبُواْ وَأُوذُواْ حَتَّىٰٓ أَتَىٰهُمۡ نَصۡرُنَاۚ وَلَا مُبَدِّلَ لِكَلِمَٰتِ ٱللَّهِۚ وَلَقَدۡ جَآءَكَ مِن نَّبَإِيْ ٱلۡمُرۡسَلِينَ
[ وَلَقَدْ كُذِّبَتْ رُسُلٌ مِنْ قَبْلِكَ ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - خه‌فه‌ت مه‌خۆ پێغه‌مبه‌رانێكی یه‌كجار زۆر له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌كانیانه‌وه‌ له‌ پێش تۆدا به‌درۆ زانراون [ فَصَبَرُوا عَلَى مَا كُذِّبُوا وَأُوذُوا حَتَّى أَتَاهُمْ نَصْرُنَا ] ئه‌وان ئارامیان گرتووه‌ له‌سه‌ر ئه‌و به‌درۆ زانینه‌، وه‌ ئازار دراون تا سه‌ركه‌وتنی ئێمه‌یان بۆ هاتووه‌ تۆیش وه‌كو ئه‌وان ئارام بگره‌ وه‌ خوای گه‌وره‌ وه‌كو ئه‌وان سه‌رت ئه‌خات [ وَلَا مُبَدِّلَ لِكَلِمَاتِ اللَّهِ ] وه‌ وشه‌كان و بڕیاره‌كانی خوای گه‌وره‌ گۆڕانی به‌سه‌ردا نایات كه‌ سه‌ركه‌وتنى نوسیوه‌ بۆ باوه‌ڕداران له‌ دونیاو دوارۆژدا [ وَلَقَدْ جَاءَكَ مِنْ نَبَإِ الْمُرْسَلِينَ (٣٤) ] وه‌ تۆ به‌دڵنیایی هه‌واڵی پێغه‌مبه‌رانی ترت بۆ هات كه‌ چۆن خوای گه‌وره‌ له‌گه‌ڵ باوه‌ڕداراندا ڕزگاری كردوون و سه‌رى خستوون، وه‌ چۆن كافرانی له‌ناوبردووه‌.
Arabic explanations of the Qur’an:
 
Translation of the meanings Ayah: (34) Surah: Al-An‘ām
Surahs’ Index Page Number
 
Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin - Translations’ Index

Translation of the Quran meanings into Kurdish by Salahuddin Abdulkarim

close