Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin * - Translations’ Index


Translation of the meanings Ayah: (68) Surah: Al-An‘ām
وَإِذَا رَأَيۡتَ ٱلَّذِينَ يَخُوضُونَ فِيٓ ءَايَٰتِنَا فَأَعۡرِضۡ عَنۡهُمۡ حَتَّىٰ يَخُوضُواْ فِي حَدِيثٍ غَيۡرِهِۦۚ وَإِمَّا يُنسِيَنَّكَ ٱلشَّيۡطَٰنُ فَلَا تَقۡعُدۡ بَعۡدَ ٱلذِّكۡرَىٰ مَعَ ٱلۡقَوۡمِ ٱلظَّٰلِمِينَ
{دانەنیشتن لە مەجلیسی خراپەكاراندا} [ وَإِذَا رَأَيْتَ الَّذِينَ يَخُوضُونَ فِي آيَاتِنَا ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - كاتێك ئه‌و كه‌سانه‌ ئه‌بینی كه‌ ڕۆئه‌چن له‌ ئایه‌ته‌كانی ئێمه‌ به‌وه‌ی به‌درۆی ئه‌زانن و ڕه‌تی ئه‌كه‌نه‌وه‌و گاڵته‌ی پێ ئه‌كه‌ن [ فَأَعْرِضْ عَنْهُمْ ] ئه‌وا تۆ پشتیان تێ بكه‌و له‌گه‌ڵیان دامه‌نیشه‌، وه‌ ئه‌گه‌ر دانیشتبووی ئه‌وه‌ ئه‌و مه‌جلیسانه‌ به‌جێ بێله‌ [ حَتَّى يَخُوضُوا فِي حَدِيثٍ غَيْرِهِ ] تا قسه‌كانیان ئه‌گۆڕن و ئه‌چنه‌ سه‌ر باس و خواسێكی تر، كه‌ نه‌هی كراوه‌ له‌ دانیشتن له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ كوفر ئه‌كه‌ن، وه‌ نه‌هی كردنه‌ له‌ دانیشتن له‌گه‌ڵ ئه‌هلی بیده‌عیشدا ئه‌وانیش به‌هه‌مان شێوه‌ دروست نیه‌ مرۆڤـ له‌گه‌ڵیان دابنیشێ [ وَإِمَّا يُنْسِيَنَّكَ الشَّيْطَانُ فَلَا تَقْعُدْ بَعْدَ الذِّكْرَى مَعَ الْقَوْمِ الظَّالِمِينَ (٦٨) ] وه‌ ئه‌گه‌ر شه‌یتان ئه‌وه‌ی له‌بیرت برده‌وه‌ كه‌ هه‌ڵسیت و ئه‌و مه‌جلیسانه‌ به‌جێ بێلی دوای ئه‌وه‌ی كه‌ بیرت كه‌وته‌وه‌و یادت خرایه‌وه‌ ئه‌و كاته‌ دامه‌نیشه‌ له‌گه‌ڵ كه‌سانێكی ئاوا زاڵم و سته‌مكار كه‌ گاڵته‌ به‌ ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌ یان به‌ سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - بكه‌ن.
Arabic explanations of the Qur’an:
 
Translation of the meanings Ayah: (68) Surah: Al-An‘ām
Surahs’ Index Page Number
 
Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin - Translations’ Index

Translation of the Quran meanings into Kurdish by Salahuddin Abdulkarim

close