Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin * - Translations’ Index


Translation of the meanings Ayah: (94) Surah: Al-An‘ām
وَلَقَدۡ جِئۡتُمُونَا فُرَٰدَىٰ كَمَا خَلَقۡنَٰكُمۡ أَوَّلَ مَرَّةٖ وَتَرَكۡتُم مَّا خَوَّلۡنَٰكُمۡ وَرَآءَ ظُهُورِكُمۡۖ وَمَا نَرَىٰ مَعَكُمۡ شُفَعَآءَكُمُ ٱلَّذِينَ زَعَمۡتُمۡ أَنَّهُمۡ فِيكُمۡ شُرَكَٰٓؤُاْۚ لَقَد تَّقَطَّعَ بَيۡنَكُمۡ وَضَلَّ عَنكُم مَّا كُنتُمۡ تَزۡعُمُونَ
[ وَلَقَدْ جِئْتُمُونَا فُرَادَى كَمَا خَلَقْنَاكُمْ أَوَّلَ مَرَّةٍ ] وه‌ ئێوه‌ كاتێك كه‌ ئه‌مرن تاك تاك و یه‌ك یه‌ك دێن كه‌سوكارتان له‌گه‌ڵدا نیه‌ هه‌مووتان به‌یه‌كه‌وه‌ نین، به‌ڵكو هه‌روه‌كو چۆن سه‌ره‌تا دروستمان كردن به‌و شێوازه‌ دێنه‌وه‌، چۆن سه‌ره‌تا به‌ڕووتی و به‌پێی په‌تی و به‌خه‌ته‌نه‌ نه‌كراوی له‌ دایك بوون ئاواش ئه‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ لای خوا [ وَتَرَكْتُمْ مَا خَوَّلْنَاكُمْ وَرَاءَ ظُهُورِكُمْ ] وه‌ ئه‌وه‌یشی كه‌ له‌ دونیادا پێمان به‌خشین له‌سه‌روه‌ت و سامان و ماڵ و ده‌سه‌ڵات هه‌موویتان له‌ دواى خۆتان به‌جێ هێشت له‌ دونیادا [ وَمَا نَرَى مَعَكُمْ شُفَعَاءَكُمُ الَّذِينَ زَعَمْتُمْ أَنَّهُمْ فِيكُمْ شُرَكَاءُ ] وه‌ نابینن ئێستا ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ دونیادا كردبووتان به‌ شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره‌و ئه‌تانپه‌رستن و ئه‌تانووت ئه‌مانه‌ ناپه‌رستین ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ نه‌بێ له‌ خوامان نزیك بكه‌نه‌وه‌ ئه‌ی كوا ئێستا بۆ له‌گه‌ڵتاندا نین [ لَقَدْ تَقَطَّعَ بَيْنَكُمْ ] به‌ دڵنیایی هه‌موو په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان ئێوه‌و په‌رستراوه‌كانتان پچڕا [ وَضَلَّ عَنْكُمْ مَا كُنْتُمْ تَزْعُمُونَ (٩٤) ] وه‌ئه‌وه‌ی كه‌ به‌گومانی خۆتان كردبووتان به‌ شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره‌ هه‌مووی ون و وێڵ بوو هیچی نه‌ما.
Arabic explanations of the Qur’an:
 
Translation of the meanings Ayah: (94) Surah: Al-An‘ām
Surahs’ Index Page Number
 
Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin - Translations’ Index

Translation of the Quran meanings into Kurdish by Salahuddin Abdulkarim

close