Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin * - Translations’ Index


Translation of the meanings Ayah: (10) Surah: At-Talāq
أَعَدَّ ٱللَّهُ لَهُمۡ عَذَابٗا شَدِيدٗاۖ فَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ يَٰٓأُوْلِي ٱلۡأَلۡبَٰبِ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْۚ قَدۡ أَنزَلَ ٱللَّهُ إِلَيۡكُمۡ ذِكۡرٗا
[ أَعَدَّ اللَّهُ لَهُمْ عَذَابًا شَدِيدًا ] خوای گه‌وره‌ له‌ ڕۆژی قیامه‌ت سزایه‌كی زۆر سه‌ختی بۆ ئاماده‌ كردوون كه‌ ئاگری دۆزه‌خه‌ [ فَاتَّقُوا اللَّهَ يَا أُولِي الْأَلْبَابِ الَّذِينَ آمَنُوا ] ئه‌ی ئه‌و باوه‌ڕدارانه‌ی كه‌ خاوه‌نی عه‌قڵن له‌ ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - وه‌ شوێن پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - كه‌وتوونه‌ ئێوه‌ ته‌قوای خوای گه‌وره‌ بكه‌ن ئێوه‌ وه‌كو ئه‌و كافرو بێباوه‌ڕانه‌ مه‌بن له‌ ئوممه‌ته‌كانی تر كه‌ سه‌رپێچی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی خۆیان كرد [ قَدْ أَنْزَلَ اللَّهُ إِلَيْكُمْ ذِكْرًا (١٠) ] به‌ دڵنیایی خوای گه‌وره‌ زیكرێكی بۆ ئێوه‌ دابه‌زاندووه‌ كه‌ قورئانی پیرۆزه‌ یاخود پێغه‌مبه‌ری خوایه‌ - صلی الله علیه وسلم - .
Arabic explanations of the Qur’an:
 
Translation of the meanings Ayah: (10) Surah: At-Talāq
Surahs’ Index Page Number
 
Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin - Translations’ Index

Translation of the Quran meanings into Kurdish by Salahuddin Abdulkarim

close