Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin * - Translations’ Index


Translation of the meanings Ayah: (101) Surah: Al-A‘rāf
تِلۡكَ ٱلۡقُرَىٰ نَقُصُّ عَلَيۡكَ مِنۡ أَنۢبَآئِهَاۚ وَلَقَدۡ جَآءَتۡهُمۡ رُسُلُهُم بِٱلۡبَيِّنَٰتِ فَمَا كَانُواْ لِيُؤۡمِنُواْ بِمَا كَذَّبُواْ مِن قَبۡلُۚ كَذَٰلِكَ يَطۡبَعُ ٱللَّهُ عَلَىٰ قُلُوبِ ٱلۡكَٰفِرِينَ
[ تِلْكَ الْقُرَى نَقُصُّ عَلَيْكَ مِنْ أَنْبَائِهَا ] ئه‌مه‌ ئه‌و شارو دێ¬یانه‌یه‌ كه‌ باسمان كرد له‌ قه‌ومی (نوح و هودو صاڵح و لوط و شوعه‌یب) هه‌واڵیان به‌ تۆ ڕائه‌گه‌یه‌نین ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - وه‌ بۆت ئه‌گێڕینه‌وه‌ كه‌ چۆن كافرانمان له‌ناوبردو باوه‌ڕدارانمان رزگار كرد [ وَلَقَدْ جَاءَتْهُمْ رُسُلُهُمْ بِالْبَيِّنَاتِ ] ئه‌وانیش پێغه‌مبه‌رانی خوای گه‌وره‌ به‌ موعجیزه‌و به‌ڵگه‌ی ڕوون و ئاشكراوه‌ بۆیان ڕۆیشتن [ فَمَا كَانُوا لِيُؤْمِنُوا بِمَا كَذَّبُوا مِنْ قَبْلُ ] به‌ڵام ئیمانیان نه‌هێنا به‌و حه‌قه‌ی كه‌پێغه‌مبه‌ران بۆیان هێنان به‌هۆى ئه‌وه‌ى پێشتر به‌درۆیان ئه‌زانی، یان ئیمانیان نه‌هێنا چونكه‌ پێشتر خواى گه‌وره‌ زانیارى هه‌بوو كه‌ ئیمان ناهێنن [ كَذَلِكَ يَطْبَعُ اللَّهُ عَلَى قُلُوبِ الْكَافِرِينَ (١٠١) ] به‌م شێوازه‌ خوای گه‌وره‌ مۆر ئه‌دا به‌ دڵی كافراندا ئه‌و كاته‌ هیچ په‌ندو ئامۆژگاریه‌ك سوودی بۆیان نابێ.
Arabic explanations of the Qur’an:
 
Translation of the meanings Ayah: (101) Surah: Al-A‘rāf
Surahs’ Index Page Number
 
Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin - Translations’ Index

Translation of the Quran meanings into Kurdish by Salahuddin Abdulkarim

close