Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin * - Translations’ Index


Translation of the meanings Ayah: (23) Surah: Al-A‘rāf
قَالَا رَبَّنَا ظَلَمۡنَآ أَنفُسَنَا وَإِن لَّمۡ تَغۡفِرۡ لَنَا وَتَرۡحَمۡنَا لَنَكُونَنَّ مِنَ ٱلۡخَٰسِرِينَ
{ئادەم‌و حەوا تەوبە دەكەن‌و بۆ لای خوا دەگەڕێنەوە} [ قَالَا رَبَّنَا ظَلَمْنَا أَنْفُسَنَا ] هه‌ردووكیان یه‌كسه‌ر ته‌وبه‌یان كرد وه‌كو ئیبلیس نه‌بوون كه‌ تاوانی كردو ته‌وبه‌ی نه‌كرد، به‌ڵكو ئه‌مان یه‌كسه‌ر دانیان به‌ تاوانی خۆیاندا نا ئه‌ی په‌روه‌ردگار زوڵممان له‌ نه‌فسی خۆمان كردو تاوانمان كرد، (پێویسته‌ هه‌ر كه‌سێك تاوانى كرد وه‌كو ئاده‌م و حه‌وا خێرا ته‌وبه‌ بكات و بۆ لاى خواى گه‌وره‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ تا خواى گه‌وره‌ لێى خۆش بێت) [ وَإِنْ لَمْ تَغْفِرْ لَنَا وَتَرْحَمْنَا لَنَكُونَنَّ مِنَ الْخَاسِرِينَ (٢٣) ] وه‌ ئه‌گه‌ر تۆ لێمان خۆش نه‌بی وه‌ ڕه‌حممان پێ نه‌كه‌ی ئه‌وا ئێمه‌ له‌ زه‌ره‌رمه‌ندان ئه‌بین له‌ دونیاو قیامه‌تدا، خوای گه‌وره‌ لێیان خۆشبوو.
Arabic explanations of the Qur’an:
 
Translation of the meanings Ayah: (23) Surah: Al-A‘rāf
Surahs’ Index Page Number
 
Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin - Translations’ Index

Translation of the Quran meanings into Kurdish by Salahuddin Abdulkarim

close