Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin * - Translations’ Index


Translation of the meanings Ayah: (32) Surah: Al-A‘rāf
قُلۡ مَنۡ حَرَّمَ زِينَةَ ٱللَّهِ ٱلَّتِيٓ أَخۡرَجَ لِعِبَادِهِۦ وَٱلطَّيِّبَٰتِ مِنَ ٱلرِّزۡقِۚ قُلۡ هِيَ لِلَّذِينَ ءَامَنُواْ فِي ٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَا خَالِصَةٗ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِۗ كَذَٰلِكَ نُفَصِّلُ ٱلۡأٓيَٰتِ لِقَوۡمٖ يَعۡلَمُونَ
[ قُلْ مَنْ حَرَّمَ زِينَةَ اللَّهِ الَّتِي أَخْرَجَ لِعِبَادِهِ وَالطَّيِّبَاتِ مِنَ الرِّزْقِ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: ئه‌و جوانییه‌ى كه‌ خوای گه‌وره‌ ده‌ریخستووه‌ بۆ به‌نده‌كانی خۆی وه‌ ئه‌و هه‌موو ڕزقه‌ حه‌ڵاڵ و پاك و به‌تام و چێژه‌ كێ حه‌رامی كردووه‌ تا ئه‌وان له‌سه‌ر خۆیانی حه‌رام بكه‌ن، واته‌: دروست نیه‌ مرۆڤی ئیماندار خواردنی خۆش یان پۆشاكی جوان له‌خۆی قه‌ده‌غه‌و حه‌رام بكات خوای گه‌وره‌ لۆمه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ ئه‌كات [ قُلْ هِيَ لِلَّذِينَ آمَنُوا فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - بڵێ: ئه‌مه‌ له‌ دونیادا خوای گه‌وره‌ تایبه‌ت بۆ باوه‌ڕدارانی دروست كردووه‌ به‌ڵام كافریش له‌ دونیادا تیایدا به‌شداره‌ [ خَالِصَةً يَوْمَ الْقِيَامَةِ ] به‌ڵام له‌ ڕۆژی قیامه‌تدا تایبه‌ت ئه‌بێ به‌ ئیماندارو كافر به‌شداری ناكات له‌و تام و چێژو له‌زه‌ت و نیعمه‌تانه‌ی خوای گه‌وره‌ كه‌ له‌به‌هه‌شتدا به‌ باوه‌ڕدارانی ئه‌به‌خشێ و به‌هه‌شت حه‌رامه‌ له‌ كافران [ كَذَلِكَ نُفَصِّلُ الْآيَاتِ لِقَوْمٍ يَعْلَمُونَ (٣٢) ] به‌م شێوازه‌ ئایه‌ته‌كانی خۆمان درێژه‌ پێ ئه‌ده‌ین وه‌ ڕوونی ئه‌كه‌ینه‌وه‌ بۆ كه‌سانێك كه‌ زانیاریان هه‌بێت.
Arabic explanations of the Qur’an:
 
Translation of the meanings Ayah: (32) Surah: Al-A‘rāf
Surahs’ Index Page Number
 
Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin - Translations’ Index

Translation of the Quran meanings into Kurdish by Salahuddin Abdulkarim

close