Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin * - Translations’ Index


Translation of the meanings Ayah: (31) Surah: Al-Muddaththir
وَمَا جَعَلۡنَآ أَصۡحَٰبَ ٱلنَّارِ إِلَّا مَلَٰٓئِكَةٗۖ وَمَا جَعَلۡنَا عِدَّتَهُمۡ إِلَّا فِتۡنَةٗ لِّلَّذِينَ كَفَرُواْ لِيَسۡتَيۡقِنَ ٱلَّذِينَ أُوتُواْ ٱلۡكِتَٰبَ وَيَزۡدَادَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ إِيمَٰنٗا وَلَا يَرۡتَابَ ٱلَّذِينَ أُوتُواْ ٱلۡكِتَٰبَ وَٱلۡمُؤۡمِنُونَ وَلِيَقُولَ ٱلَّذِينَ فِي قُلُوبِهِم مَّرَضٞ وَٱلۡكَٰفِرُونَ مَاذَآ أَرَادَ ٱللَّهُ بِهَٰذَا مَثَلٗاۚ كَذَٰلِكَ يُضِلُّ ٱللَّهُ مَن يَشَآءُ وَيَهۡدِي مَن يَشَآءُۚ وَمَا يَعۡلَمُ جُنُودَ رَبِّكَ إِلَّا هُوَۚ وَمَا هِيَ إِلَّا ذِكۡرَىٰ لِلۡبَشَرِ
خوای گه‌وره‌یش فه‌رمووی: {حیكمه‌ت له‌وه‌ى ده‌رگاوانانى دۆزه‌خ مه‌لائیكه‌تن} [ وَمَا جَعَلْنَا أَصْحَابَ النَّارِ إِلَّا مَلَائِكَةً ] ئێمه‌ ته‌نها مه‌لائیكه‌تمان داناوه‌ به‌ ده‌رگاوانى دۆزه‌خ چونكه‌ ئێوه‌ توانای مه‌لائیكه‌تتان نیه‌، كێ هه‌یه‌ به‌سه‌ر مه‌لائیكه‌تدا زاڵ بێ [ وَمَا جَعَلْنَا عِدَّتَهُمْ إِلَّا فِتْنَةً لِلَّذِينَ كَفَرُوا ] وه‌ ئه‌م ژماره‌یه‌ش كه‌ ئه‌ڵێین: نۆزده‌یه‌ ئه‌مه‌ بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی كافرانه‌ [ لِيَسْتَيْقِنَ الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ ] تا ئه‌هلی كتابیش بگه‌ن به‌ یه‌قین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ كتێبه‌كانی ئه‌وانیشدا هاتووه‌ كه‌ ژماره‌ی ده‌رگاوانانی دۆزه‌خ نۆزده‌یه‌ [ وَيَزْدَادَ الَّذِينَ آمَنُوا إِيمَانًا ] وه‌ تا باوه‌ڕدارانیش ئیمانیان زیاتر بكات كه‌ ئه‌بینن ئه‌و ژماره‌یه‌ له‌ كتێبه‌كانی ئه‌هلی كتابیش هاتووه‌ [ وَلَا يَرْتَابَ الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ وَالْمُؤْمِنُونَ ] وه‌ تا ئه‌هلی كتاب و باوه‌ڕدارانیش تووشی گومان نه‌بن [ وَلِيَقُولَ الَّذِينَ فِي قُلُوبِهِمْ مَرَضٌ وَالْكَافِرُونَ مَاذَا أَرَادَ اللَّهُ بِهَذَا مَثَلًا ] وه‌ تا ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی گومان له‌ دڵیاندا هه‌یه‌، واته‌: مونافیقان، وه‌ كافرانیش بڵێن: باشه‌ خوای گه‌وره‌ مه‌به‌ستی چیه‌ له‌م نموونه‌ هێنانه‌وه‌یه‌؟ وه‌ حیكمه‌ت چیه‌ له‌م ژماره‌ سه‌یرو سه‌مه‌ره‌یه‌ [ كَذَلِكَ يُضِلُّ اللَّهُ مَنْ يَشَاءُ وَيَهْدِي مَنْ يَشَاءُ ] به‌م شێوازه‌ خوای گه‌وره‌ هه‌ر كه‌سێك گومڕا ئه‌كات كه‌ ویستی لێ بێت و شایه‌نی هیدایه‌ت نه‌بێت و ڕێگای هیدایه‌ت نه‌گرێته‌به‌ر، وه‌ هیدایه‌تی هه‌ر كه‌سێك ئه‌دات كه‌ ویستی لێ بێت و شایه‌نی هیدایه‌ت بێت و ڕێگای هیدایه‌ت بگرێته‌ به‌ر [ وَمَا يَعْلَمُ جُنُودَ رَبِّكَ إِلَّا هُوَ ] وه‌ ژماره‌ی سه‌ربازانی خوای گه‌وره‌ خۆی نه‌بێ كه‌س نازانێ چه‌نده‌، له‌ ئاسمانی حه‌وته‌مدا له‌ (بیت المعمور) دا هه‌موو ڕۆژێك حه‌فتا هه‌زار مه‌لائیكه‌ت ئه‌چنه‌ ناوی و عیباده‌تی خوای گه‌وره‌ ئه‌كه‌ن و نایه‌نه‌ ده‌ره‌وه‌، بۆ ڕۆژی دووه‌م حه‌فتا هه‌زاری تر، به‌رده‌وام ڕۆژانه‌ حه‌فتا هه‌زار مه‌لائیكه‌ت ئه‌چێته‌ ناو (بیت المعمور)ه‌وه‌، وه‌كو پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - له‌ فه‌رمووده‌ی بوخاری و موسلیمدا ئه‌فه‌رمووێ، وه‌ له‌ فه‌رمووده‌ی تردا ئه‌فه‌رمووێ: ئه‌و ئاسمانه‌ فراوانه‌ شوێنی په‌نجه‌یه‌كی تیا نه‌ماوه‌ ئیلا مه‌لائیكه‌ت له‌ سوجده‌دان و سوجده‌ بۆ خوای گه‌وره‌ ئه‌به‌ن، كه‌واته‌ ژماره‌ی جنودو سه‌ربازی خوای گه‌وره‌ مه‌گه‌ر خوا خۆی بزانێ كه‌سی تر نازانێ ژماره‌یان چه‌نده‌ ئه‌وه‌نده‌ زۆرن [ وَمَا هِيَ إِلَّا ذِكْرَى لِلْبَشَرِ (٣١) ] وه‌ ئه‌م ئاگرى دۆزه‌خه‌ ته‌نها یادخستنه‌وه‌یه‌ بۆ خه‌ڵكی بۆ ئه‌وه‌ی په‌ندو ئامۆژگارى وه‌ربگرن، وه‌ بزانن تواناو ده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره‌ چه‌ند گه‌وره‌یه‌.
Arabic explanations of the Qur’an:
 
Translation of the meanings Ayah: (31) Surah: Al-Muddaththir
Surahs’ Index Page Number
 
Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin - Translations’ Index

Translation of the Quran meanings into Kurdish by Salahuddin Abdulkarim

close