Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin * - Translations’ Index


Translation of the meanings Ayah: (4) Surah: Al-Muddaththir
وَثِيَابَكَ فَطَهِّرۡ
{هه‌شت ته‌فسیر بۆ ئه‌م ئایه‌ته‌} [ وَثِيَابَكَ فَطَهِّرْ (٤) ] وه‌ جلو به‌رگ و پۆشاكه‌كه‌ت پاك ڕابگره‌، ئیمامی (قورتوبی) هه‌شت ته‌فسیری بۆ (وَثِيَابَكَ فَطَهِّرْ) هێناوه‌، وه‌ (ابن كثير)یش هه‌ندێكیانی باس كردووه‌ له‌وانه‌ جلو به‌رگ و پۆشاكه‌كه‌ت با پاك بێ، واته‌: له‌ حه‌ڵاڵ بیكه‌، وه‌ كه‌ كردته‌ به‌رت بۆ تاوان و سته‌م و غه‌در مه‌یكه‌ به‌رت، وه‌ وه‌كو ئیمامی (قورتوبی) ئه‌فه‌رمووێ: بۆ پیاو شه‌رواڵه‌كه‌ت با شۆڕ نه‌بێ له‌ گوێزه‌نگ و كه‌عبت نه‌چێته‌ خواره‌وه‌، وه‌ به‌ مانای نه‌فس دێت، واته‌: نه‌فست پاك بكه‌ره‌وه‌ له‌ هه‌موو خراپه‌كاریه‌ك، وه‌ به‌ ماناى دڵ دێت، واته‌: دڵ و ده‌روونت پاك بكه‌ره‌وه‌، وه‌ به‌مانای كرده‌وه‌ دێت، واته‌: كرده‌وه‌كانت پاك بكه‌ره‌وه‌ له‌ هه‌موو خراپه‌كارییه‌ك، وه‌ به‌مانای خێزان دێت، واته‌: خێزانه‌كه‌ت پاك بكه‌ره‌وه‌و خێزانی باش هه‌ڵبژێره‌، وه‌ كه‌ خراپ بوو چاكى بكه‌، وه‌ به‌ ماناى دین دێت، واته‌: دینه‌كه‌ت پاك بكه‌وه‌ له‌ هه‌موو بیدعه‌و خورافات و تاوان و سه‌رپێچییه‌ك، وه‌ به‌ ماناى نیه‌ت دێت، واته‌: نیه‌تت پاك بكه‌ره‌وه‌و نیه‌تت ته‌نها بۆ خوای گه‌وره‌ بێ، وه‌ به‌ ماناى ره‌وشت دێت، واته‌: ڕه‌وشتت پاك بكه‌وه‌و با ره‌وشت و ئاكارت به‌رزو جوان بێت، به‌ هه‌موو ئه‌م مانایانه‌ هاتووه‌.
Arabic explanations of the Qur’an:
 
Translation of the meanings Ayah: (4) Surah: Al-Muddaththir
Surahs’ Index Page Number
 
Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin - Translations’ Index

Translation of the Quran meanings into Kurdish by Salahuddin Abdulkarim

close