Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin * - Translations’ Index


Translation of the meanings Ayah: (46) Surah: Al-Anfāl
وَأَطِيعُواْ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ وَلَا تَنَٰزَعُواْ فَتَفۡشَلُواْ وَتَذۡهَبَ رِيحُكُمۡۖ وَٱصۡبِرُوٓاْۚ إِنَّ ٱللَّهَ مَعَ ٱلصَّٰبِرِينَ
{كێشەو دووبەرەكی هۆكاری تێكشكانە} [ وَأَطِيعُوا اللَّهَ وَرَسُولَهُ ] وه‌ گوێڕایه‌ڵی خواو پێغه‌مبه‌ری خوا بكه‌ن - صلى الله عليه وسلم - (چونكه‌ سه‌رپێچى خواو پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - هۆكاره‌ بۆ سه‌رنه‌كه‌وتن و تێكشكان له‌ به‌رامبه‌ر دوژمنان) [ وَلَا تَنَازَعُوا فَتَفْشَلُوا وَتَذْهَبَ رِيحُكُمْ ] وه‌ كێشه‌و ناكۆكى له‌ نێوانتاندا نه‌بێت، چونكه‌ ئه‌بێته‌ هۆی فه‌شه‌ل و دۆڕاندنتان وه‌ هێزو قوه‌ت و سه‌ركه‌وتنتان ئه‌ڕوات و نامێنێت [ وَاصْبِرُوا إِنَّ اللَّهَ مَعَ الصَّابِرِينَ (٤٦) ] وه‌ ئارام بگرن به‌راستى خوای گه‌وره‌ له‌گه‌ڵ ئارامگراندایه‌و پشتیوانیان ئه‌كات و سه‌ریان ئه‌خات و یارمه‌تیان ئه‌دات.
Arabic explanations of the Qur’an:
 
Translation of the meanings Ayah: (46) Surah: Al-Anfāl
Surahs’ Index Page Number
 
Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin - Translations’ Index

Translation of the Quran meanings into Kurdish by Salahuddin Abdulkarim

close