Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin * - Translations’ Index


Translation of the meanings Ayah: (23) Surah: Al-Fajr
وَجِاْيٓءَ يَوۡمَئِذِۭ بِجَهَنَّمَۚ يَوۡمَئِذٖ يَتَذَكَّرُ ٱلۡإِنسَٰنُ وَأَنَّىٰ لَهُ ٱلذِّكۡرَىٰ
[ وَجِيءَ يَوْمَئِذٍ بِجَهَنَّمَ ] وه‌ له‌و ڕۆژه‌یشدا جه‌هه‌ننه‌م ڕائه‌كێشرێ، وه‌كو پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ئه‌فه‌رمووێ: (دۆزه‌خ ئه‌هێنرێ حه‌فتا هه‌زار قوڵفی هه‌یه‌، هه‌ر قوڵفێك حه‌فتا هه‌زار مه‌لائیكه‌ت ڕای ئه‌كێشێ)، مه‌گه‌ر خوای گه‌وره‌ بزانێ ئه‌و مه‌لائیكه‌تانه‌ چه‌ندێك گه‌وره‌ن، هه‌ر قوڵفێك جێگای حه‌فتا هه‌زار مه‌لائیكه‌تی گه‌وره‌ی هه‌بێ ڕای بكێشێ ئه‌بێ جه‌هه‌ننه‌م چه‌ندێك گه‌وره‌ بێ كه‌ خۆیشی حه‌فتا هه‌زار قوڵفی هه‌یه‌، (خواى گه‌وره‌ په‌نامان بدات و بمانپارێزێت) [ يَوْمَئِذٍ يَتَذَكَّرُ الْإِنْسَانُ ] له‌و ڕۆژه‌دا مرۆڤ بیر ئه‌كاته‌وه‌ له‌و كرده‌وانه‌ی كه‌ له‌ دونیادا كردوویه‌تی له‌ تاوان و سه‌رپێچی و كوفرو خراپه‌كاری [ وَأَنَّى لَهُ الذِّكْرَى (٢٣) ] به‌ڵام ئه‌و یادكردنه‌وه‌یه‌ چۆن سوودی پێ بگه‌یه‌نێ، واته‌: هیچ سوودێكی پێ ناگه‌یه‌نێ.
Arabic explanations of the Qur’an:
 
Translation of the meanings Ayah: (23) Surah: Al-Fajr
Surahs’ Index Page Number
 
Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin - Translations’ Index

Translation of the Quran meanings into Kurdish by Salahuddin Abdulkarim

close