Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin * - Translations’ Index


Translation of the meanings Ayah: (122) Surah: At-Tawbah
۞ وَمَا كَانَ ٱلۡمُؤۡمِنُونَ لِيَنفِرُواْ كَآفَّةٗۚ فَلَوۡلَا نَفَرَ مِن كُلِّ فِرۡقَةٖ مِّنۡهُمۡ طَآئِفَةٞ لِّيَتَفَقَّهُواْ فِي ٱلدِّينِ وَلِيُنذِرُواْ قَوۡمَهُمۡ إِذَا رَجَعُوٓاْ إِلَيۡهِمۡ لَعَلَّهُمۡ يَحۡذَرُونَ
[ وَمَا كَانَ الْمُؤْمِنُونَ لِيَنْفِرُوا كَافَّةً ] وە نابێ باوەڕداران هەر هەموویان بەیەكەوە دەرچن بۆ غەزاو مەدینە چۆڵ بكەن [ فَلَوْلَا نَفَرَ مِنْ كُلِّ فِرْقَةٍ مِنْهُمْ طَائِفَةٌ ] لە هەر كۆمەڵێك لەوانە كەسانێك بمێنێتەوە لەناو شاردا [ لِيَتَفَقَّهُوا فِي الدِّينِ ] بۆ ئەوەی كە لە دین شارەزا بن‌و بە دوای زانستی شەرعیدا بگەڕێن [ وَلِيُنْذِرُوا قَوْمَهُمْ إِذَا رَجَعُوا إِلَيْهِمْ ] وە پاشان كە لە دین فێربوون‌و گەڕانەوە قەومەكەیان ئاگادار بكەنەوە [ لَعَلَّهُمْ يَحْذَرُونَ (١٢٢) ] بەڵكو ئەوانیش خۆیان بپارێزن، یاخود ئەوانەی كە لەگەڵ پێغەمبەری خوادا - صلی الله علیه وسلم - ئەڕۆن ئەوان لەگەڵ پێغەمبەری خوا - صلی الله علیه وسلم - فێری دین‌و قورئان‌و ئەحكامی جیهادو ئەو شتانە ئەبن وە دواتر گەڕانەوە خەڵكەكە فێر بكەن.
Arabic explanations of the Qur’an:
 
Translation of the meanings Ayah: (122) Surah: At-Tawbah
Surahs’ Index Page Number
 
Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin - Translations’ Index

Translation of the Quran meanings into Kurdish by Salahuddin Abdulkarim

close