Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin * - Translations’ Index


Translation of the meanings Ayah: (1) Surah: Ash-Sharh

سورەتی الشرح

أَلَمۡ نَشۡرَحۡ لَكَ صَدۡرَكَ
سووره‌تی (شه‌رح) (واته‌: روونكردنه‌وه‌و كردنه‌وه‌) سووره‌تێكى مه‌ككى یه‌و (٨) ئایه‌ته‌ بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ أَلَمْ نَشْرَحْ لَكَ صَدْرَكَ (١) ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - ئایا دڵتمان نه‌كرده‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ پێغه‌مبه‌رایه‌تی وه‌رگرێ و توانای هه‌ڵگرتنی باری قورسی پێغه‌مبه‌رایه‌تی و له‌به‌ر كردنی وه‌حی و گه‌یاندنی دینه‌كه‌ی خوای گه‌وره‌ی هه‌بێ، واته‌: سینگتمان كرده‌وه‌و فراوان و ڕووناكمان كرد بۆ هه‌ڵگرتنی ئه‌و شتانه‌، وه‌ چۆن پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - سینگی كراوه‌و فراوان و ڕووناك بووه‌، شه‌ریعه‌ته‌كه‌یشی به‌هه‌مان شێوه‌ شه‌ریعه‌تێكی فراوان و سووك و ئاسانه‌ و هیچ باری قورس و گرانی تیادا نیه‌، یاخود وتراوه‌: مه‌به‌ست پێی كردنه‌وه‌ی سینگ ئه‌وه‌ بووه‌ كه‌ دوو مه‌لائیكه‌ت هاتوونه‌و سینگی پێغه‌مبه‌ری خوایان - صلی الله علیه وسلم - له‌ت كردووه‌و هه‌رچی ڕق و كینه‌و شتێك هه‌بێ له‌ دڵیدا ده‌ریان كردووه‌و فڕێیان داوه‌و به‌ ئاوی زه‌مزه‌م دڵیان شوشتۆته‌وه‌و پڕیان كردووه‌ له‌ ڕه‌حم و سۆزو به‌زه‌یی و میهره‌بانی و كردوویانه‌ته‌وه‌ جێی خۆی.
Arabic explanations of the Qur’an:
 
Translation of the meanings Ayah: (1) Surah: Ash-Sharh
Surahs’ Index Page Number
 
Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin - Translations’ Index

Translation of the Quran meanings into Kurdish by Salahuddin Abdulkarim

close