Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin * - Translations’ Index


Translation of the meanings Ayah: (6) Surah: Ash-Sharh
إِنَّ مَعَ ٱلۡعُسۡرِ يُسۡرٗا
[ إِنَّ مَعَ الْعُسْرِ يُسْرًا (٦) ] دیسانه‌وه‌ به‌ دڵنیایی له‌گه‌ڵ هه‌موو قورسی و گرانی و ته‌سكی و ته‌نگییه‌كدا سووكی و ئاسانی و ده‌رووی خێر هه‌یه‌، لێره‌دا یه‌ك جار خوای گه‌وره‌ باسی عوسری كردووه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی عوسره‌كه‌ هه‌ردووكی (ئه‌لیف و لامی) پێوه‌یه‌ (مه‌عریفه‌)یه‌ یه‌ك عوسره‌، به‌ڵام یوسره‌كه‌ (نه‌كیره‌)یه‌ دوو دانه‌یه‌، بۆیه‌ هیچ كاتێك یه‌ك عوسرو ته‌نگانه‌ زاڵ نابێ به‌سه‌ر دوو سووكی و ئاسانیدا، دوو جار خوای گه‌وره‌ باسی سووكی و ئاسانى كردووه‌ یه‌كجار باسی ته‌نگانه‌ی كردووه‌، بۆیه‌ مرۆڤی ئیماندار ئه‌بێ گه‌شبین و ئارامگر بێت، وه‌ ره‌شبین و بێ ئومێد نه‌بێ له‌ ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره‌، وه‌ هه‌میشه‌ خوای گه‌وره‌ ده‌رووی خێر ئه‌كاته‌وه‌ ئه‌گه‌ر مرۆڤ ئارامگر بێ.
Arabic explanations of the Qur’an:
 
Translation of the meanings Ayah: (6) Surah: Ash-Sharh
Surahs’ Index Page Number
 
Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin - Translations’ Index

Translation of the Quran meanings into Kurdish by Salahuddin Abdulkarim

close