Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin * - Translations’ Index


Translation of the meanings Ayah: (1) Surah: Al-Bayyinah

سورەتی البینة

لَمۡ يَكُنِ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ مِنۡ أَهۡلِ ٱلۡكِتَٰبِ وَٱلۡمُشۡرِكِينَ مُنفَكِّينَ حَتَّىٰ تَأۡتِيَهُمُ ٱلۡبَيِّنَةُ
سووره‌تی (به‌یینه‌) (واته‌: به‌ڵگه‌) سووره‌تێكى مه‌ككى یه‌و (٨) ئایه‌ته‌ كاتێك ئه‌م سووره‌ته‌ دابه‌زی (ئه‌نه‌سی كوڕی مالیك) (ڕه‌زای خوای گه‌وره‌ی لێ بێت) ئه‌فه‌رمووێ: پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - به‌ (ئوبه‌ی كوڕی كه‌عبی) فه‌رموو خوای گه‌وره‌ فه‌رمانی پێ كردووم ئه‌م سووره‌ته‌ (لَمْ يَكُنِ الَّذِينَ كَفَرُوا مِنْ أَهْلِ الْكِتَابِ) به‌سه‌ر تۆدا بخوێنمه‌وه‌و بۆت بخوێنمه‌وه‌، (ئوبه‌ی) فه‌رمووی: ئایا خوای گه‌وره‌ ناوی منی هێنا؟ فه‌رمووی: به‌ڵێ، (ئوبه‌ی) له‌ خۆشیدا ده‌ستی به‌ گریان كرد، ئیمامی بوخاری و ئیمامی موسلیم گێڕاویانه‌ته‌وه‌ . بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ لَمْ يَكُنِ الَّذِينَ كَفَرُوا مِنْ أَهْلِ الْكِتَابِ وَالْمُشْرِكِينَ مُنْفَكِّينَ حَتَّى تَأْتِيَهُمُ الْبَيِّنَةُ (١) ] ئه‌هلی كتاب له‌ جووله‌كه‌و گاورو موشریك و هاوبه‌شبڕیارده‌ران و بت په‌رستانی عه‌ره‌ب و ئاگرپه‌رستانی عه‌جه‌م ده‌ستبه‌رداری ئه‌و كوفرو شیركه‌ نابن كه‌ له‌سه‌رین و وازی لێ ناهێنن و ده‌ستی لێ هه‌ڵناگرن تا به‌ڵگه‌ی ڕوون و ئاشكرایان بۆ نه‌یات كه‌ قورئانی پیرۆزه‌، یان پێغه‌مبه‌ری خوایه‌ - صلی الله علیه وسلم - .
Arabic explanations of the Qur’an:
 
Translation of the meanings Ayah: (1) Surah: Al-Bayyinah
Surahs’ Index Page Number
 
Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin - Translations’ Index

Translation of the Quran meanings into Kurdish by Salahuddin Abdulkarim

close