Check out the new design

Traducción de los significados del Sagrado Corán - Traducción kurda de Al-Mujtasar de la Exégesis del Sagrado Corán. * - Índice de traducciones


Traducción de significados Capítulo: Al-‘Imrán   Versículo:
فَٱنقَلَبُواْ بِنِعۡمَةٖ مِّنَ ٱللَّهِ وَفَضۡلٖ لَّمۡ يَمۡسَسۡهُمۡ سُوٓءٞ وَٱتَّبَعُواْ رِضۡوَٰنَ ٱللَّهِۗ وَٱللَّهُ ذُو فَضۡلٍ عَظِيمٍ
دوای ئەوەی پێغەمبەر وھاوەڵانی چوونە دەرەوە بۆ غەزای (حمراء الاسد) بە پاداشتێکی مەزنی پەروەردگار و پلەیەکی بەرزتر و بەسەلامەتی گەڕانەوە مەدینە، بەبێ ئەوەی تووشی ھیچ کوشتار و برینداریەک ببن، وە ھەر لەڕەزامەندی خوا وخۆشنودی وپابەند بوون بە طاعەت وگوێڕایەڵی ئەو و دوور کەوتنەوە لە سەرپێچیەکانی دەگەڕان، بێگومان خوای گەورە خاوەنی بەخشش وفەزڵی گەورەیە بەسەر بەندە باوەڕدارەکانیەوە.
Las Exégesis Árabes:
إِنَّمَا ذَٰلِكُمُ ٱلشَّيۡطَٰنُ يُخَوِّفُ أَوۡلِيَآءَهُۥ فَلَا تَخَافُوهُمۡ وَخَافُونِ إِن كُنتُم مُّؤۡمِنِينَ
بێگومان ئەوە ھەر شەیتانە ترسێنەرتان، بە دەستە وتاقم وھاوکارەکانی دەیەوێت بتانترسێنێت، جا ئێوەش لێیان مەترسن، چونکە ئەوان ھیچ شتێکیان لەدەست نایەت. ئێوە تەنھا ھەر لەخوای گەورە بترسن، ئەویش بە پابەند بوون بە فەرمانەکانی، ئەگەر ئێوە بەڕاستی باوەڕتان پێی ھەیە.
Las Exégesis Árabes:
وَلَا يَحۡزُنكَ ٱلَّذِينَ يُسَٰرِعُونَ فِي ٱلۡكُفۡرِۚ إِنَّهُمۡ لَن يَضُرُّواْ ٱللَّهَ شَيۡـٔٗاۚ يُرِيدُ ٱللَّهُ أَلَّا يَجۡعَلَ لَهُمۡ حَظّٗا فِي ٱلۡأٓخِرَةِۖ وَلَهُمۡ عَذَابٌ عَظِيمٌ
ئەی پێغەمبەر بەو دووڕووانە خەفەتبار مەبە کە پەلەیانە لە بێباوەڕی و ھەڵگەرانەوە لە ئاینەکەیان، ئەوان ناتوانن ھیچ زەرەر وزیانێک بەخوا و ئاینەکەی بگەیەنن، بەڵکو بە دووریان لە باوەڕ وگوێرایەڵی کردنی فەرمانەکانی خوا تەنھا زیان بەخۆیان دەگەیەنن، خوای گەورە دەیەوێت بەڕسوا بوون وسەرنەکەوتنیان ھیچ بەشێکیان لە خۆشیەکانی دواڕۆژ نەبێت، چونکە لەم ژیانەدا بە ئارەزووی خۆیان ڕێگای خوار وخێچیان ھەڵبژارد، وە لەڕۆژی دواییشدا سزای زۆر گەورەیان بۆ ھەیە لە ناو ئاگری دۆزەخ.
Las Exégesis Árabes:
إِنَّ ٱلَّذِينَ ٱشۡتَرَوُاْ ٱلۡكُفۡرَ بِٱلۡإِيمَٰنِ لَن يَضُرُّواْ ٱللَّهَ شَيۡـٔٗاۖ وَلَهُمۡ عَذَابٌ أَلِيمٞ
بێگومان ئەوانەی باوەرێان گۆڕیەوە بە بێباوەڕی، ھەرگیز ناتوانن ھیچ زیانێک بەخوا بگەیەنن، بەڵکو ئەوەی زەرەر وزیان دەکات خۆیانن، وە لەڕۆژی دواییشدا سزای زۆر سەختیان بۆ ھەیە.
Las Exégesis Árabes:
وَلَا يَحۡسَبَنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوٓاْ أَنَّمَا نُمۡلِي لَهُمۡ خَيۡرٞ لِّأَنفُسِهِمۡۚ إِنَّمَا نُمۡلِي لَهُمۡ لِيَزۡدَادُوٓاْ إِثۡمٗاۖ وَلَهُمۡ عَذَابٞ مُّهِينٞ
با ئەوانەی بێباوەڕ بوون بەپەروەردگاریان، وە دژایەتی شەریعەتەکەی دەکەن، وانەزانن ئەو مۆڵەت وتەمەن درێژی ومانەوەیان لەسەر بێباوەڕی باشترە بۆیان، نەخێر ھیچی وانیە، بەڵکو ئێمە بۆیە مۆڵەتیان دەدەینێ وتەمەنیان درێژ دەکەین تاوەکو تەواو لە تاوان وگوناە وسەرپێچی خوای گەورەدا ڕۆبچن وباری گوناھیان زیاتر بێت، وە سزایەکی سەختی ئابڕوبەریان بۆ ھەیە.
Las Exégesis Árabes:
مَّا كَانَ ٱللَّهُ لِيَذَرَ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ عَلَىٰ مَآ أَنتُمۡ عَلَيۡهِ حَتَّىٰ يَمِيزَ ٱلۡخَبِيثَ مِنَ ٱلطَّيِّبِۗ وَمَا كَانَ ٱللَّهُ لِيُطۡلِعَكُمۡ عَلَى ٱلۡغَيۡبِ وَلَٰكِنَّ ٱللَّهَ يَجۡتَبِي مِن رُّسُلِهِۦ مَن يَشَآءُۖ فَـَٔامِنُواْ بِٱللَّهِ وَرُسُلِهِۦۚ وَإِن تُؤۡمِنُواْ وَتَتَّقُواْ فَلَكُمۡ أَجۡرٌ عَظِيمٞ
ئەی باوەڕداران حیکمەتی خوای گەورە وانیە بەو شێوەیە وازتان لێ بھێنێت، کە لەگەڵ دووڕوەکاندا تێکەڵ وپێکەڵ بن، وئێوە لەوان جودا نەکرێنەوە، وە بڕواداری ڕاستەقینەش بەدیار نەکەوێت، بەڵکو خوای گەورە دەیەوێت بەجۆرەھا داواکاری وتاقیکردنەوە جیاتان بکاتەوە، تاوەکو باوەڕداری پاکوخاوێن لە دووڕووی پیس وچەپەڵ جیا بکاتەوە وبەدەریان بخات، وە لە حیکمەتی خوا نیە کە ئاگادارتان بکات لە کارە نھێنی نادیارەکان ھەتا بەدڵ بزانن کێ چاکە وکێش خراپە، بەڵام خوای گەورە لەناو پێغەمبەرانی خۆیدا ھەندێکیان ھەڵدەبژێرێت ولە ھەندێک لە کارە نھێنی و نادیارەکان ئاگاداریان دەکاتەوە، ھەروەک چۆن پێغەمبەری خوای (صلی اللە علیە وسلم) ئاگادار کرد لە حاڵی دووڕوەکانی مەدینە، جا کەوابێت ئێوەش بڕوایەکی بتەو وڕاستەقینەتان بەخوا وپێغەمبەرەکەی ھەبێت، ئەگەر بێتو ئێوە بەڕاستی باوەڕتان بەو ھەبێت و لێی بترسن بە بەجێھێنانی فەرمانەکانی و دوور کەوتنەوە لە قەدەغەکراوەکانی، ئەوا بێگومان پاداشتی زۆر گەورەتان بۆ ھەیە لای خوای گەورە وپەروەردگار.
Las Exégesis Árabes:
وَلَا يَحۡسَبَنَّ ٱلَّذِينَ يَبۡخَلُونَ بِمَآ ءَاتَىٰهُمُ ٱللَّهُ مِن فَضۡلِهِۦ هُوَ خَيۡرٗا لَّهُمۖ بَلۡ هُوَ شَرّٞ لَّهُمۡۖ سَيُطَوَّقُونَ مَا بَخِلُواْ بِهِۦ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِۗ وَلِلَّهِ مِيرَٰثُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِۗ وَٱللَّهُ بِمَا تَعۡمَلُونَ خَبِيرٞ
با ئەوانەی ڕژدی وچروکیان کرد لەو ناز ونیعمەتەی کە خوای گەورە پێی بەخشی بوون، مافی خوای گەورەیان لێنەدا، با وانەزانن کارێکی باشیان کردووە بۆ خۆیان، بەڵکو زۆر خراپە بۆیان وھیچ قازانجێکی نیە بۆیان، چونکە لەڕۆژی دواییدا بەو چروکی وڕژدی ونەبەخشینە تەوق دەکرێتە گەردنیان و پێی سزا دەدرێن، وە ئەوەی ھەیە لە ئاسمانەکان وزەویش ھەر بۆ خوا دەمێننەوە وھی ئەون، چونکە ھەر ئەو زیندوو دەمێنێتەوە پاش لەناوچوونی ھەموو دروستکراوەکانی، خوای گەورە زانایە بە ووردەکاری تەواوی ئەوەی ئەنجامی دەدەن، وە لەسەر ھەموویشی پاداشت یان سزاتان دەداتەوە.
Las Exégesis Árabes:
Beneficios de los versículos de esta página:
• ينبغي للمؤمن ألا يلتفت إلى تخويف الشيطان له بأعوانه وأنصاره من الكافرين، فإن الأمر كله لله تعالى.
پێویستە باوەڕدار گوێ بەوە نەدات کە شەیتان بە دەستە وتاقم وھاوکارەکانی باوەڕداران دەترسێنێت، چونکە ھەموو کار وفەرمانێک بەدەست خوای گەورەیە.

• لا ينبغي للعبد أن يغتر بإمهال الله له، بل عليه المبادرة إلى التوبة، ما دام في زمن المهلة قبل فواتها.
نابێت بەندەی خوا بە مۆڵەت وچاوپۆشیەکانی پەروەردگار لەخۆ بایی ببێت، بەڵکو دەبێت پێ بزانێت وخێرا تەوبە بکات وبگەڕێتەوە بۆ لای پەروەردگاری، پێش ئەوەی کار لەکار بترازێت و ماوەی تەوبە وپەشیمانی نەمێنێت.

• البخيل الذي يمنع فضل الله عليه إنما يضر نفسه بحرمانها المتاجرة مع الله الكريم الوهاب، وتعريضها للعقوبة يوم القيامة.
ئەو کەسە ڕژد وچروکەی کە فەزڵ و ناز ونیعمەتەکانی خوای گەورە بەکار ناھێنێت لە پێناو بازرگانی کردن لەگەڵ خوای بەخشندە ومیھرەبان، ئەوا با بزانێت بەو کارەی زەرەر وزیان بەخۆی دەگەیەنێت وخۆی دووچاری سزای ڕۆژی دوایی دەکات.

 
Traducción de significados Capítulo: Al-‘Imrán
Índice de Capítulos Número de página
 
Traducción de los significados del Sagrado Corán - Traducción kurda de Al-Mujtasar de la Exégesis del Sagrado Corán. - Índice de traducciones

Emitido por el Centro Tafsir de Estudios Coránicos.

Cerrar