Check out the new design

Traducción de los significados del Sagrado Corán - Traducción kurda de Al-Mujtasar de la Exégesis del Sagrado Corán. * - Índice de traducciones


Traducción de significados Capítulo: Saba   Versículo:
وَيَوۡمَ يَحۡشُرُهُمۡ جَمِيعٗا ثُمَّ يَقُولُ لِلۡمَلَٰٓئِكَةِ أَهَٰٓؤُلَآءِ إِيَّاكُمۡ كَانُواْ يَعۡبُدُونَ
- ئەی پێغەمبەر- باسی ئەوە بکە لەو ڕۆژەی اللە تەعالا ھەموو خەڵکی کۆدەکاتەوە، پاشان اللە (سبحانە و تعالی) وەک لۆمە و سەرزەنشتی بتپەرست و موشریکەکان بە فریشتەکان دەفەرموێت: ئایا ئەمە ئەوانە بوون لەژیانی دونیا لەبری اللە تەعالا ئێوەیان دەپەرست؟
Las Exégesis Árabes:
قَالُواْ سُبۡحَٰنَكَ أَنتَ وَلِيُّنَا مِن دُونِهِمۖ بَلۡ كَانُواْ يَعۡبُدُونَ ٱلۡجِنَّۖ أَكۡثَرُهُم بِهِم مُّؤۡمِنُونَ
فریشتەکانیش لە وەڵامدا دەڵێن: ئەی پەروەردگار پاکوبێگەردی بۆ تۆ! ھەر تۆ پشت و پەنا و پەرستراوی ئێمەیت، ھیچ پشتیوانی و دۆستایەتیەک لە نێوان ئێمە و ئەواندا نییە، بەڵکو ئەو بتپەرست و موشریکانە شەیتانیان دەپەرست، خۆیان وا نیشان دەدان کە فریشتەن ئەوانیش لەبری اللە تەعالا دەیانپەرستن، وە زۆربەیان باوەڕیان بەشەیتان ھەبوو.
Las Exégesis Árabes:
فَٱلۡيَوۡمَ لَا يَمۡلِكُ بَعۡضُكُمۡ لِبَعۡضٖ نَّفۡعٗا وَلَا ضَرّٗا وَنَقُولُ لِلَّذِينَ ظَلَمُواْ ذُوقُواْ عَذَابَ ٱلنَّارِ ٱلَّتِي كُنتُم بِهَا تُكَذِّبُونَ
ڕۆژی کۆبوونەوە و حیساب و لێپرسینەوە، ئەوانەی لەبری اللە دەپەرستران ھیچ سوود و قازانج و زەرەر و زیانێکیان بەدەست نییە بۆ ئەوانەی دەیانپەرستن، وە بەوانە دەڵێین کە بەکوفر کردن و گوناھ و تاوان و سەرپێچی ستەمیان لەخۆیان کردبوو: سزای ئەو ئاگرە بچێژن کە لەدونیا باوەڕتان پێی نەبوو، وە بەدرۆتان دەزانی.
Las Exégesis Árabes:
وَإِذَا تُتۡلَىٰ عَلَيۡهِمۡ ءَايَٰتُنَا بَيِّنَٰتٖ قَالُواْ مَا هَٰذَآ إِلَّا رَجُلٞ يُرِيدُ أَن يَصُدَّكُمۡ عَمَّا كَانَ يَعۡبُدُ ءَابَآؤُكُمۡ وَقَالُواْ مَا هَٰذَآ إِلَّآ إِفۡكٞ مُّفۡتَرٗىۚ وَقَالَ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ لِلۡحَقِّ لَمَّا جَآءَهُمۡ إِنۡ هَٰذَآ إِلَّا سِحۡرٞ مُّبِينٞ
ئەگەر ئایەت و نیشانە ڕوونەکانی ئێمە کە دابەزیووە بۆ سەر پێغەمبەرەکەمان بخوێنرێتەوە بەسەر ئەو بتپەرست و موشریک و بێباوەڕانەدا دەڵێن: ئەم موحەممەدە کە ئەم قورئانەی ھێناوە ھیچ نییە تەنھا پیاوێکە و دەیەوێت ڕێگریتان لێ بکات لەوەی باوباپیرانتان پەرستویانە، وە دەیانووت: ئەم قورئانەیش ھیچ نییە تەنھا ھەڵبەستراوی موحەممەد خۆیەتی بۆ خوای ھەڵبەستووە، وە ئەوانەی بێباوەڕ بوون بە اللە لە بارەی قورئانەوە کە لەلایەن ئەو زاتە پیرۆزەوە بۆیان ھاتبوو دەیانووت: ئەم قورئانە تەنھا جادوویەکی ڕوون و ئاشکرایە، تاوەکو پیاو و ژنەکەی، کوڕ و باوکی لێک جوودا بکاتەوە.
Las Exégesis Árabes:
وَمَآ ءَاتَيۡنَٰهُم مِّن كُتُبٖ يَدۡرُسُونَهَاۖ وَمَآ أَرۡسَلۡنَآ إِلَيۡهِمۡ قَبۡلَكَ مِن نَّذِيرٖ
وە ئێمە پێش قورئان ھیچ کتێب و پەرتووکێکمان بۆ قوڕەیش نەناردبوو بۆ ئەوەی بیخوێننەوە و دیراسەتی بکەن، وە ئەو کتێبە ڕێنموونیان بکات کە ئەم قورئانە درۆ و دەلەسە و ھەڵبەستراوی دەستی موحەممەد خۆیەتی، وە پێش تۆ - ئەی پێغەمبەر- ھیچ پێغەمبەرێکی ترمان بۆ نەناردوون بیانترسێنێت بەسزای ئاگری دۆزەخ.
Las Exégesis Árabes:
وَكَذَّبَ ٱلَّذِينَ مِن قَبۡلِهِمۡ وَمَا بَلَغُواْ مِعۡشَارَ مَآ ءَاتَيۡنَٰهُمۡ فَكَذَّبُواْ رُسُلِيۖ فَكَيۡفَ كَانَ نَكِيرِ
ئوممەتانی پێشووتر، وەک عاد و سەمود و گەلی لوط پێغەمبەرەکانیان بەدرۆدانا و باوەڕیان پێ نەکردن، وە بزانە بتپەرست موشریکەكانی گەلەکەت لە ماڵ و سامان و ھێز و ژمارەدا نەگەشتبوونە دەیەکی ئەوەی دابوومان بەگەلانی پێشووتر، بەڵام ئەوان ھەریەکێکیان پێغەمبەرەکەی خۆیان بەدرۆدانا و باوەریان پێ نەکرد، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو ھێز و ماڵ و سامان و ژمارەیەش ھیچ سوود و قازانجی نەبوو بۆیان، سزای من گەیشتە سەریان، جا ئەی پێغەمبەر تەماشاکە ئینکاری و ناڕەزایی و تۆڵە و سزای من بۆ سەر ئەوان چۆن بوو.
Las Exégesis Árabes:
۞ قُلۡ إِنَّمَآ أَعِظُكُم بِوَٰحِدَةٍۖ أَن تَقُومُواْ لِلَّهِ مَثۡنَىٰ وَفُرَٰدَىٰ ثُمَّ تَتَفَكَّرُواْۚ مَا بِصَاحِبِكُم مِّن جِنَّةٍۚ إِنۡ هُوَ إِلَّا نَذِيرٞ لَّكُم بَيۡنَ يَدَيۡ عَذَابٖ شَدِيدٖ
ئەی پێغەمبەر بەو بتپەرست و موشریک و بێباوەڕانە بڵێ: من ئاماژەتان بۆ دەکەم و ئامۆژگاریتان دەکەم بەیەک خەسڵەت، ئەویش ئەوەیە دوو دوو یان تاک تاک دوور لەشوێنکەوتنی ھەوا و ئارەزوو لەبەر ڕەزامەندی اللە تەعالا ھەڵسن و گوێڕایەڵی فەرمانەکانی ئەوبن، پاشان بیر بکەنەوە لەژیانی ھاوەڵەکەتان، لەوەی شارەزان لە ژیری و ڕاستگۆیی و ئەمانەت پارێزی، تاوەکو بۆتان دەربکەوێت ئەو ھاوەڵەتان (موحەممەد صلی اللە علیە وسلم) شێت نییە و ژیر و عاقڵە، ئەو پێغەمبەرە تەنھا ترسێنەرە بۆتان پێش ھاتنی سزای سەختی قیامەت، ئەگەر بێتو تەوبە نەکەن و نەگەڕێنەوە لە شیرک و ھاوەڵ بڕیاردان بۆی.
Las Exégesis Árabes:
قُلۡ مَا سَأَلۡتُكُم مِّنۡ أَجۡرٖ فَهُوَ لَكُمۡۖ إِنۡ أَجۡرِيَ إِلَّا عَلَى ٱللَّهِۖ وَهُوَ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ شَهِيدٞ
- ئەی پێغەمبەر- بەو بتپەرست و موشریک و بێباوەڕانە بڵێ: من داوای ھیچ پاداشت و کرێیەکم نەکردووە لێتان لەبەرامبەر ئەو ھیدایەت و ڕێنموونی و خێر و چاکەی بۆم ھێناون، - وا دابنێین ئەگەر پاداشت و کرێی لەسەر وەربگیرێت- ئەوە بۆ خۆتان و من داوای لەو شێوەیەم نەکردووە، پاداشتی من تەنھا لای اللە تەعالایە، ئەو زاتە پیرۆزە بەسەر ھەموو شتێکدا ئاگادارە، ئەو ئاگادارە من پەیامەکەم پێ گەیاندوون، وە ئاگادارە بەھەموو کار و کردەوەتان، وە پاداشتی ھەموویشتان دەداتەوە.
Las Exégesis Árabes:
قُلۡ إِنَّ رَبِّي يَقۡذِفُ بِٱلۡحَقِّ عَلَّٰمُ ٱلۡغُيُوبِ
ئەی پێغەمبەر بڵێ: بێگومان پەروەردگارم ھەق و ڕاستی زاڵ دەکات بەسەر باتڵ و ناھەقیدا و بەتاڵی دەکاتەوە، وە ئەو زانایە بەنھێنی و شاراوەکان، ھیچ شتێکی لە ئاسمانەکان و زەویدا لا نھێنی و شاراوە نییە، وە کار و کردەوەی بەندەکانیشی لا شاراوە نییە.
Las Exégesis Árabes:
Beneficios de los versículos de esta página:
• التقليد الأعمى للآباء صارف عن الهداية.
چاولێکەری کوێرانەی باوباپیران ھۆکاری لادانه لە ھیدایەت و ڕێنموونی.

• التفكُّر مع التجرد من الهوى وسيلة للوصول إلى القرار الصحيح، والفكر الصائب.
بیرکردنەوە بەخۆداماڵین لە ھەواو ئارەزوو ھۆکارێکە بۆ گەیشتن بەبڕیاردانی ڕاست و بیر و ھزری دروست.

• الداعية إلى الله لا ينتظر الأجر من الناس، وإنما ينتظره من رب الناس.
بانگخوازێک بانگەواز بۆ لای اللە تەعالا بکات ھیچ کاتێک چاوەڕوانی پاداشت و کرێی و دەستخۆشی خەڵکی ناکات، بەڵکو ئەوە لە پەروەردگاری ھەموو خەڵک چاوەڕوان دەکات.

 
Traducción de significados Capítulo: Saba
Índice de Capítulos Número de página
 
Traducción de los significados del Sagrado Corán - Traducción kurda de Al-Mujtasar de la Exégesis del Sagrado Corán. - Índice de traducciones

Emitido por el Centro Tafsir de Estudios Coránicos.

Cerrar