Check out the new design

Traducción de los significados del Sagrado Corán - Traducción kurda de Al-Mujtasar de la Exégesis del Sagrado Corán. * - Índice de traducciones


Traducción de significados Capítulo: At-Talaaq   Versículo:
أَسۡكِنُوهُنَّ مِنۡ حَيۡثُ سَكَنتُم مِّن وُجۡدِكُمۡ وَلَا تُضَآرُّوهُنَّ لِتُضَيِّقُواْ عَلَيۡهِنَّۚ وَإِن كُنَّ أُوْلَٰتِ حَمۡلٖ فَأَنفِقُواْ عَلَيۡهِنَّ حَتَّىٰ يَضَعۡنَ حَمۡلَهُنَّۚ فَإِنۡ أَرۡضَعۡنَ لَكُمۡ فَـَٔاتُوهُنَّ أُجُورَهُنَّ وَأۡتَمِرُواْ بَيۡنَكُم بِمَعۡرُوفٖۖ وَإِن تَعَاسَرۡتُمۡ فَسَتُرۡضِعُ لَهُۥٓ أُخۡرَىٰ
- ئەی پیاوان - ئەو ژنانەی کە تەڵاق دراون و تەڵاقێک یان دوانیان ماوە، لەو جێگاو شوێنەی کە خۆتان نیشتەجێن ئەوانیش نیشتەجێ بکەن بە پێی توانا و دەسەڵاتی خۆتان، چونكە الله تەعالا داوای شتێكتان لێ ناكات كە لەتواناتاندا نەبێت، زەرەرو زیانیان پێ مەگەیەنن لە دابین كردنی شوێنی مانەوە و خەرجی ڕۆژانەیان، وە تەنگیان پێ ھەڵ مەچنن جا ئەگەر ئەو ژنانە سکپڕ و دووگیان بوون (ئەگەر سێ تەڵاقیش درابن) ئەوە خەرجیان بکێشن تا ئەو کاتەی سکەکەیان دادەنێن و منداڵەکەیان دەبێت، لەپاشان ئەگەر شیریان دا بە منداڵەکانتان ئەوە ماف و کرێی خۆیانیان بدەنێ، دەشکرێت بە شێوەیەکی جوان لە نێوان خۆتاندا ڕێک بکەون (لەسەر بەخێوکردنی ئەو منداڵە)، ئەگەر پیاوەكە ئەو كرێ و خەرجییەی نەدەدا كە ژنەكە داوای دەكات و ڕێك نەکەوتن لە نێوان یەکدا، ئەوە دەکرێت پیاوەكە ژنێکی تر بە كرێ بگرێت تاوەكو شیر بدات بە منداڵەکە و بە خێوی بکات.
Las Exégesis Árabes:
لِيُنفِقۡ ذُو سَعَةٖ مِّن سَعَتِهِۦۖ وَمَن قُدِرَ عَلَيۡهِ رِزۡقُهُۥ فَلۡيُنفِقۡ مِمَّآ ءَاتَىٰهُ ٱللَّهُۚ لَا يُكَلِّفُ ٱللَّهُ نَفۡسًا إِلَّا مَآ ءَاتَىٰهَاۚ سَيَجۡعَلُ ٱللَّهُ بَعۡدَ عُسۡرٖ يُسۡرٗا
ئەو کەسەی کە دەوڵەمەندە و اللە تەعالا سەروەت و سامانی پێداوە با بە گوێرەی دەوڵەمەندییەکەی خۆی ببەخشێت (بە ژنە تەڵاقدراوەکان لەگەڵ منداڵە شیرە خۆرەکان) ئەو کەسەشی ھەژار و دەست کورت بوو، با بەگوێرەی ئەوەی پەروەردگار پێی داوە ببەخشێت، چونکە اللە تەعالا داوای ماڵ بەخشین ناکات بە گوێرەی ئەوە نەبێت کە پێی بەخشیوە، بێگومان پەروەردگار پاش ھەموو تەنگانەو ناخۆشییەک شادی و دەرووی خێر دەکاتەوە.
Las Exégesis Árabes:
وَكَأَيِّن مِّن قَرۡيَةٍ عَتَتۡ عَنۡ أَمۡرِ رَبِّهَا وَرُسُلِهِۦ فَحَاسَبۡنَٰهَا حِسَابٗا شَدِيدٗا وَعَذَّبۡنَٰهَا عَذَابٗا نُّكۡرٗا
زۆرێک لە شارو گوندنشینەکان (لە گەلانی پێشوو) لە فەرمانی اللە تەعالا و پێغەمبەرەکانیان یاخی بوون، ئێمەش لێپرسینەوەیەکی توندمان لەگەڵ کردن و سزای زۆر سەخت و دژواریشمان دان لە دونیا و دواڕۆژدا.
Las Exégesis Árabes:
فَذَاقَتۡ وَبَالَ أَمۡرِهَا وَكَانَ عَٰقِبَةُ أَمۡرِهَا خُسۡرًا
ئیتر ئاکامی کردەوە ناپەسەندەکانی خۆیانیان چەشت و سەرەنجامی سەرپێچییەکەشیان زیانێکی گەورە بوو بۆیان لە دونیا و دواڕۆژدا.
Las Exégesis Árabes:
أَعَدَّ ٱللَّهُ لَهُمۡ عَذَابٗا شَدِيدٗاۖ فَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ يَٰٓأُوْلِي ٱلۡأَلۡبَٰبِ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْۚ قَدۡ أَنزَلَ ٱللَّهُ إِلَيۡكُمۡ ذِكۡرٗا
لە دوارۆژیشدا اللە تەعالا سزایەکی زۆر سەختی بۆ ئامادەکردوون، کەواتە لە خوا بترسن و تەقوای ئەوتان ھەبێت - ئەی ئەو کەسانەی خاوەنی ژیری و ھۆشن و باوەڕتان هێناوه بە الله تەعالا و بە پێغەمبەرەكەی- و فەرمانەكانی جێ بەجێ دەكەن و دوور دەكەونەوە لە ڕێگرییەكانی، تاوەكو ئەوەی دووچاری گەلانی پێشوو بووە دووچاری ئێوەیش نەبێت، دڵنیابن کە اللە تەعالا قورئانی بۆ ئێوە دابەزاندووە، سەرەنجامی خراپی گوناهـ و تاوان و سەرپێچییەكانی خۆیتان بیر دەخاتەوە، لە گەڵ چاكی و باشی سەرەنجامی تاعەت و گوێڕایەڵییەكانی.
Las Exégesis Árabes:
رَّسُولٗا يَتۡلُواْ عَلَيۡكُمۡ ءَايَٰتِ ٱللَّهِ مُبَيِّنَٰتٖ لِّيُخۡرِجَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ مِنَ ٱلظُّلُمَٰتِ إِلَى ٱلنُّورِۚ وَمَن يُؤۡمِنۢ بِٱللَّهِ وَيَعۡمَلۡ صَٰلِحٗا يُدۡخِلۡهُ جَنَّٰتٖ تَجۡرِي مِن تَحۡتِهَا ٱلۡأَنۡهَٰرُ خَٰلِدِينَ فِيهَآ أَبَدٗاۖ قَدۡ أَحۡسَنَ ٱللَّهُ لَهُۥ رِزۡقًا
پێغەمبەرێکی ناردووە کە ئایەتە ڕوونەکانی اللە تەعالاتان بەسەردا دەخوێنێتەوە، تاوەکو ئەوکەسانەی باوەڕیان ھێناوە و کردەوەی چاکەیان کردووە لە تاریکی و گومڕایی بێباوەڕی دەریان بھێنێت بۆ ڕووناکی ئیمان و ئیسلام، جا ھەرکەس باوەڕی بە اللە تەعالا ھێنابێت و کردەوەی چاکەی کردبێت ئەوە پەروەردگار دەیخاتە بەھەشت و باخاتێکەوە کە ڕووبار بە ژێریاندا دەڕوات و بێگومان پەروەردگار لە ئەوێ ڕزق وڕۆزی پاک وچاکی بۆ ئامادەکردووە، وە دەیخاتە بەهەشتی نەبڕاوە و هەتاهەتاییەوە، وە ھەمیشەیش تیایدا دەمێنێتەوە.
Las Exégesis Árabes:
ٱللَّهُ ٱلَّذِي خَلَقَ سَبۡعَ سَمَٰوَٰتٖ وَمِنَ ٱلۡأَرۡضِ مِثۡلَهُنَّۖ يَتَنَزَّلُ ٱلۡأَمۡرُ بَيۡنَهُنَّ لِتَعۡلَمُوٓاْ أَنَّ ٱللَّهَ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ قَدِيرٞ وَأَنَّ ٱللَّهَ قَدۡ أَحَاطَ بِكُلِّ شَيۡءٍ عِلۡمَۢا
اللە ئەو زاتەیە کە ھەر حەوت ئاسمانەکەی بەدیھێناوە، وە بە وێنەی ئەوانیش زەوی بەدیھێناوە (بەحەوت چین)، وە لە نێوانیاندا فەرمانە كەونی و شەرعییەكانی اللە تەعالا دادەبەزێت، تا بزانن پەروەردگار دەسەڵاتی بەسەر ھەموو شتێکدا ھەیە، وە هیچ شتێك دەسەوسانی ناكات، بێگومان ئەو زاتە پیرۆزە بە زانست و زانیاری خۆی ئاگاداری ھەموو شتێکە، وە هیچ شتێكی لانهێنی و شاراوە نییه لە ئاسمانەكان و زەویدا.
Las Exégesis Árabes:
Beneficios de los versículos de esta página:
• عدم وجوب الإرضاع على الحامل إذا طلقت.
واجیب نییه ئافرەتی سك پڕ پاش مناڵ بوونەكەی شیر بدات بەو كۆرپەیەی لەدایك دەبێت ئەگەر تەڵاق درا.

• التكليف لا يكون إلا بالمستطاع.
تەكلیف و داواكاری و بەجێهێنانی فەرمانەكانی الله تەعالا بە پێی توانای بەندەكانە.

• الإيمان بقدرة الله وإحاطة علمه بكل شيء سبب للرضا وسكينة القلب.
باوەڕ بەتوانا و دەسەڵاتی الله تەعالا كە بەزانست و زانیاری دەوری هەموو شتێكی داوە و ئاگاداریانە، هۆكاری ڕازی بوون و دڵئارامی بەندەكانه.

 
Traducción de significados Capítulo: At-Talaaq
Índice de Capítulos Número de página
 
Traducción de los significados del Sagrado Corán - Traducción kurda de Al-Mujtasar de la Exégesis del Sagrado Corán. - Índice de traducciones

Emitido por el Centro Tafsir de Estudios Coránicos.

Cerrar