Traducción de los significados del Sagrado Corán - Traducción kurdo - Salahuddin * - Índice de traducciones


Traducción de significados Versículo: (112) Capítulo: Sura Al-‘Imrán
ضُرِبَتۡ عَلَيۡهِمُ ٱلذِّلَّةُ أَيۡنَ مَا ثُقِفُوٓاْ إِلَّا بِحَبۡلٖ مِّنَ ٱللَّهِ وَحَبۡلٖ مِّنَ ٱلنَّاسِ وَبَآءُو بِغَضَبٖ مِّنَ ٱللَّهِ وَضُرِبَتۡ عَلَيۡهِمُ ٱلۡمَسۡكَنَةُۚ ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمۡ كَانُواْ يَكۡفُرُونَ بِـَٔايَٰتِ ٱللَّهِ وَيَقۡتُلُونَ ٱلۡأَنۢبِيَآءَ بِغَيۡرِ حَقّٖۚ ذَٰلِكَ بِمَا عَصَواْ وَّكَانُواْ يَعۡتَدُونَ
[ ضُرِبَتْ عَلَيْهِمُ الذِّلَّةُ أَيْنَ مَا ثُقِفُوا ] وه‌ خوای گه‌وره‌ زه‌لیلی و سه‌رشۆڕى به‌سه‌ر جووله‌كه‌دا داناوه‌ له‌ هه‌ر شوێنێك بن موسڵمان زاڵ ئه‌بێ به‌سه‌ریاندا [ إِلَّا بِحَبْلٍ مِنَ اللَّهِ ] ته‌نها مه‌گه‌ر عه‌هدو په‌یمانێك هه‌بێ له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌ كه‌ كوشتار نه‌كرێن [ وَحَبْلٍ مِنَ النَّاسِ ] یاخود موسڵمانان خۆیان عه‌هدو په‌یمان و به‌ڵێنێكیان له‌گه‌ڵیاندا هه‌بێ [ وَبَاءُوا بِغَضَبٍ مِنَ اللَّهِ ] وه‌ جووله‌كه‌كان به‌ تووڕه‌بوونی خواى گه‌وره‌وه‌ ئه‌گه‌ڕێنه‌وه‌، وه‌ خوای گه‌وره‌ لێیان تووڕه‌یه‌ [ وَضُرِبَتْ عَلَيْهِمُ الْمَسْكَنَةُ ذَلِكَ بِأَنَّهُمْ كَانُوا يَكْفُرُونَ بِآيَاتِ اللَّهِ ] وه‌ دیسانه‌وه‌ زه‌لیلی و ڕیسوایی زاڵكراوه‌ به‌سه‌ریانداو نووسراوه‌ له‌سه‌ریان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان كوفر ئه‌كه‌ن به‌ ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌ [ وَيَقْتُلُونَ الْأَنْبِيَاءَ بِغَيْرِ حَقٍّ ] وه‌ پێغه‌مبه‌رانی خوای گه‌وره‌ ئه‌كوژن به‌ناحه‌ق [ ذَلِكَ بِمَا عَصَوْا وَكَانُوا يَعْتَدُونَ (١١٢) ] وه‌ ئه‌میش به‌هۆی مه‌عصیه‌ت و له‌ڕێ ده‌رچوونی خۆیان، وه‌ ده‌ستدرێژیان ئه‌كرد.
Las Exégesis Árabes:
 
Traducción de significados Versículo: (112) Capítulo: Sura Al-‘Imrán
Índice de Capítulos Número de página
 
Traducción de los significados del Sagrado Corán - Traducción kurdo - Salahuddin - Índice de traducciones

Traducción de los significados del Noble Corán al kurdo por Salahuddin Abdulkarim

Cerrar