Traducción de los significados del Sagrado Corán - Traducción kurdo - Salahuddin * - Índice de traducciones


Traducción de significados Versículo: (12) Capítulo: Sura Fussilat
فَقَضَىٰهُنَّ سَبۡعَ سَمَٰوَاتٖ فِي يَوۡمَيۡنِ وَأَوۡحَىٰ فِي كُلِّ سَمَآءٍ أَمۡرَهَاۚ وَزَيَّنَّا ٱلسَّمَآءَ ٱلدُّنۡيَا بِمَصَٰبِيحَ وَحِفۡظٗاۚ ذَٰلِكَ تَقۡدِيرُ ٱلۡعَزِيزِ ٱلۡعَلِيمِ
[ فَقَضَاهُنَّ سَبْعَ سَمَاوَاتٍ فِي يَوْمَيْنِ ] خوای گه‌وره‌ ئاسمانیشی كرد به‌ حه‌وت ئاسمان له‌ ماوه‌ی دوو ڕۆژدا كه‌ رۆژی پێنج شه‌ممه‌و هه‌ینی بوو [ وَأَوْحَى فِي كُلِّ سَمَاءٍ أَمْرَهَا ] وه‌ له‌ هه‌ر یه‌كێك له‌ ئاسمانه‌كاندا خوای گه‌وره‌ فه‌رمانی خۆی جێگیر كرد كه‌ ئه‌و ئاسمانانه‌ چۆن و به‌ چ یاسایه‌ك بڕۆن و چیان پێویسته‌. {ئاسمان پارێزراوه‌ له‌ شه‌یتان} [ وَزَيَّنَّا السَّمَاءَ الدُّنْيَا بِمَصَابِيحَ وَحِفْظًا ] وه‌ ئاسمانی دونیاشمان ڕازانده‌وه‌و جوانمان كرد به‌و ئه‌ستێرانه‌ی كه‌ تیایه‌تی، وه‌ ئه‌و ئه‌ستێرانه‌ پارێزه‌ریشن له‌و شه‌یتانانه‌ی كه‌ ئه‌یانه‌وێ به‌رز ببنه‌وه‌و هه‌واڵی ئاسمان بێنن بۆ فاڵچی و جادووگه‌ران، وه‌ شه‌یتانه‌كانی پێ ئه‌سووتێنین [ ذَلِكَ تَقْدِيرُ الْعَزِيزِ الْعَلِيمِ (١٢) ] ئه‌م ته‌قدیرو دانراو و یاسا ڕێكوپێكه‌ دانانی خوایه‌كه‌ كه‌ زۆر به‌عیززه‌ت و زانایه‌.
Las Exégesis Árabes:
 
Traducción de significados Versículo: (12) Capítulo: Sura Fussilat
Índice de Capítulos Número de página
 
Traducción de los significados del Sagrado Corán - Traducción kurdo - Salahuddin - Índice de traducciones

Traducción de los significados del Noble Corán al kurdo por Salahuddin Abdulkarim

Cerrar