Traducción de los significados del Sagrado Corán - Traducción kurdo - Salahuddin * - Índice de traducciones


Traducción de significados Versículo: (22) Capítulo: Sura Ash-Shura
تَرَى ٱلظَّٰلِمِينَ مُشۡفِقِينَ مِمَّا كَسَبُواْ وَهُوَ وَاقِعُۢ بِهِمۡۗ وَٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ فِي رَوۡضَاتِ ٱلۡجَنَّاتِۖ لَهُم مَّا يَشَآءُونَ عِندَ رَبِّهِمۡۚ ذَٰلِكَ هُوَ ٱلۡفَضۡلُ ٱلۡكَبِيرُ
[ تَرَى الظَّالِمِينَ مُشْفِقِينَ مِمَّا كَسَبُوا وَهُوَ وَاقِعٌ بِهِمْ ] له‌ ڕۆژی قیامه‌تدا موشریكان ئه‌بینی كه‌ ئه‌ترسێن و ترسیان هه‌یه‌ له‌و كرده‌وه‌ خراپانه‌ی كه‌ كردوویانه‌و شه‌ریكیان بۆ خوای گه‌وره‌ داناوه‌، وه‌ سزای خوای گه‌وره‌ دائه‌به‌زێته‌ سه‌ریان و ده‌یانگرێته‌وه‌و گومانی تیادا نیه‌ [ وَالَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ فِي رَوْضَاتِ الْجَنَّاتِ ] وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌یشی كه‌ ئیمانیان هێناوه‌و كرده‌وه‌ی چاكیان كردووه‌ له‌ناو باخ و باخاتی سه‌وزی به‌هه‌شتدان، (كرده‌وه‌ی چاك ئه‌وه‌یه‌ بۆ خوا بێت و بۆ ریا نه‌بێت، وه‌ له‌سه‌ر سوننه‌ت بێت و بیدعه‌ نه‌بێت) [ لَهُمْ مَا يَشَاءُونَ عِنْدَ رَبِّهِمْ ] له‌لای په‌روه‌ردگار هه‌ر شتێكیان ویست لێ بێ بۆیان هه‌یه‌و پێیان ئه‌درێ [ ذَلِكَ هُوَ الْفَضْلُ الْكَبِيرُ (٢٢) ] ئا ئه‌مه‌ به‌ڕاستی فه‌زڵ و چاكه‌ی هه‌ره‌ گه‌وره‌ی خوای گه‌وره‌یه‌ به‌رامبه‌ر به‌هه‌شتیان.
Las Exégesis Árabes:
 
Traducción de significados Versículo: (22) Capítulo: Sura Ash-Shura
Índice de Capítulos Número de página
 
Traducción de los significados del Sagrado Corán - Traducción kurdo - Salahuddin - Índice de traducciones

Traducción de los significados del Noble Corán al kurdo por Salahuddin Abdulkarim

Cerrar