Traducción de los significados del Sagrado Corán - Traducción kurdo - Salahuddin * - Índice de traducciones


Traducción de significados Versículo: (9) Capítulo: Sura Al-Hashr
وَٱلَّذِينَ تَبَوَّءُو ٱلدَّارَ وَٱلۡإِيمَٰنَ مِن قَبۡلِهِمۡ يُحِبُّونَ مَنۡ هَاجَرَ إِلَيۡهِمۡ وَلَا يَجِدُونَ فِي صُدُورِهِمۡ حَاجَةٗ مِّمَّآ أُوتُواْ وَيُؤۡثِرُونَ عَلَىٰٓ أَنفُسِهِمۡ وَلَوۡ كَانَ بِهِمۡ خَصَاصَةٞۚ وَمَن يُوقَ شُحَّ نَفۡسِهِۦ فَأُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلۡمُفۡلِحُونَ
[ يُحِبُّونَ مَنْ هَاجَرَ إِلَيْهِمْ ] ئه‌و موسڵمانانه‌یان خۆش ئه‌وێ كه‌ له‌ مه‌ككه‌وه‌ كۆچیان كردووه‌و هاتوونه‌ بۆ لای ئه‌مان وه‌ چاكه‌یان له‌گه‌ڵدا ئه‌كه‌ن [ وَلَا يَجِدُونَ فِي صُدُورِهِمْ حَاجَةً مِمَّا أُوتُوا ] وه‌ ئه‌وه‌یشی كه‌ موهاجیران پێیان به‌خشراوه‌ له‌ پله‌و پایه‌و رێزو غه‌نیمه‌ت و ئه‌و شتانه‌ ئه‌مان حه‌سوودیان پێ نابه‌ن، له‌ فه‌یئدا ته‌نها موهاجیران به‌شیان دراو ئه‌نصارییه‌كان به‌شیان نه‌درا ته‌نها دوو كه‌سی فه‌قیر نه‌بێ له‌ ئه‌نصاریه‌كان كه‌ زۆر پێویست بوون پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - پێی دان، كه‌ (سه‌هلى كوڕى حونه‌یف و ئه‌بو دوجانه‌ سه‌مماكى كوڕى خرشه‌) بوون، جا ئه‌مان حه‌سوودی نابه‌ن به‌ موهاجیران كه‌ ئه‌و ماڵه‌یان ده‌ست ئه‌كه‌وێ [ وَيُؤْثِرُونَ عَلَى أَنْفُسِهِمْ وَلَوْ كَانَ بِهِمْ خَصَاصَةٌ ] وه‌ ئه‌نصارییه‌كان موهاجیران پێش خۆیان ئه‌خه‌ن له‌ شتی دونیاییدا ئه‌گه‌ر خۆیشیان زۆر پێویستیان پێ بێت و زۆر فه‌قیر بن، وه‌كو ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ میوانی پێغه‌مبه‌ری خوا بوو - صلی الله علیه وسلم - كه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - كه‌سێكى نارد بۆ لاى خێزانه‌كانى ئه‌وان وتیان جگه‌ له‌ ئاو هیچ شتێكمان نیه‌ بیده‌ینێ، پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی: (ره‌حمه‌تى خوا له‌ كه‌سێك بێت ئه‌مشه‌و ئه‌م میوانه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ئه‌باته‌وه‌و میوانداری بۆ ئه‌كات)، (ئه‌بو ته‌ڵحه‌ی ئه‌نصاری) بردیه‌وه‌و به‌خێزانه‌كه‌ى وت: میوانى پێغه‌مبه‌رى خوایه‌ - صلی الله علیه وسلم - هیچ شتێك هه‌ڵمه‌گره‌و چى هه‌یه‌ بیهێنه‌، ئه‌ویش وتى: سوێند به‌ خوا ته‌نها خواردنی منداڵه‌كانه‌، وتى: ئه‌گه‌ر منداڵه‌كان داواى خواردنیان كرد بیانخه‌وێنه‌و بیده‌ به‌ میوانه‌كه‌و چراكه‌ ده‌كوژێنینه‌وه‌و خۆمان هیچ ناخۆین، وایان كرد، به‌یانى كه‌ چوو بۆ لاى پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - ، پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - پێى فه‌رموو: خواى گه‌وره‌ سه‌رسام بوو به‌م ژن و پیاوه‌و خوای گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ی له‌سه‌ریان دابه‌زاند [ وَمَنْ يُوقَ شُحَّ نَفْسِهِ فَأُولَئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ (٩) ] وه‌ هه‌ر كه‌سێك له‌ ڕه‌زیلی و چروكى و ڕژدی نه‌فسی، خۆی بپارێزێ و خۆی پاك بكاته‌وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ به‌ڕاستی سه‌رفرازو سه‌ركه‌وتوون، به‌وه‌ی كه‌ زه‌كاتی ماڵه‌كه‌ی بدات یان حه‌قی تری تیابێ بیدات.
Las Exégesis Árabes:
 
Traducción de significados Versículo: (9) Capítulo: Sura Al-Hashr
Índice de Capítulos Número de página
 
Traducción de los significados del Sagrado Corán - Traducción kurdo - Salahuddin - Índice de traducciones

Traducción de los significados del Noble Corán al kurdo por Salahuddin Abdulkarim

Cerrar