Traducción de los significados del Sagrado Corán - Traducción kurdo - Salahuddin * - Índice de traducciones


Traducción de significados Versículo: (153) Capítulo: Sura Al-An'aam
وَأَنَّ هَٰذَا صِرَٰطِي مُسۡتَقِيمٗا فَٱتَّبِعُوهُۖ وَلَا تَتَّبِعُواْ ٱلسُّبُلَ فَتَفَرَّقَ بِكُمۡ عَن سَبِيلِهِۦۚ ذَٰلِكُمۡ وَصَّىٰكُم بِهِۦ لَعَلَّكُمۡ تَتَّقُونَ
[ وَأَنَّ هَذَا صِرَاطِي مُسْتَقِيمًا فَاتَّبِعُوهُ ] پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - به‌ده‌ستى هێڵێكى راستى كێشاو فه‌رمووى: ئه‌مه‌ رێگاى راستى خواى گه‌وره‌یه‌، وه‌ چه‌ند هێڵكى ترى لاى راست و چه‌پى كێشاو فه‌رمووى: ئه‌مه‌ رێچكه‌كانه‌ كه‌ له‌سه‌ر هه‌ر رێچكه‌یه‌ك شه‌یتانێكى له‌سه‌ره‌ بانگى خه‌ڵكى بۆ ده‌كات، پاشان ئه‌م ئایه‌ته‌ى خوێنده‌وه‌، ئه‌مه‌ ڕێگای ڕاستی منه‌ كه‌ دینی ئیسلامه‌ كه‌ بریتیه‌ له‌ قورئان و سوننه‌ت به‌تێگه‌یشتنی سه‌له‌فی ئوممه‌ت ئێوه‌ شوێنی بكه‌ون، وه‌ یه‌كڕیز و یه‌ككۆمه‌ڵ بن و به‌ش به‌ش و پارچه‌ پارچه‌ مه‌بن [ وَلَا تَتَّبِعُوا السُّبُلَ ] وه‌ شوێن ڕێچكه‌و ڕێبازه‌كانی تر مه‌كه‌ون له‌ جووله‌كه‌و گاورو ئاگرپه‌رستان و سه‌رجه‌م دینه‌ پووچه‌ڵه‌كانی ترو هه‌موو ئه‌هلی بیده‌ع و گومڕایی و هه‌واو ئاره‌زووه‌كان شوێن هیچی مه‌كه‌ون، وشه‌ى (صِرَاطِي) به‌ تاك هێنا چونكه‌ رێگاى راستى خوا یه‌ك رێگایه‌و حه‌ق یه‌كه‌و فره‌ نیه‌، به‌ڵام وشه‌ى (السُّبُلَ) ى به‌ كۆ هێنا چونكه‌ رێچكه‌و رێبازه‌كانى تر زۆرو فره‌ن [ فَتَفَرَّقَ بِكُمْ عَنْ سَبِيلِهِ ] له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌مانه‌ هه‌مووی ته‌فره‌قه‌و جیاوازی ئه‌خاته‌ نێوانتانه‌وه‌ وه‌ له‌ ته‌نها ڕێگا ڕاسته‌كه‌ی خوای گه‌وره‌ لاتان ئه‌دا [ ذَلِكُمْ وَصَّاكُمْ بِهِ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ (١٥٣) ] به‌م شته‌ خوای گه‌وره‌ ئامۆژگاری كردوون و وه‌سێتی بۆ كردوون و فه‌رمانی پێ كردوون به‌ڵكو ته‌قوای خوای گه‌وره‌ بكه‌ن
Las Exégesis Árabes:
 
Traducción de significados Versículo: (153) Capítulo: Sura Al-An'aam
Índice de Capítulos Número de página
 
Traducción de los significados del Sagrado Corán - Traducción kurdo - Salahuddin - Índice de traducciones

Traducción de los significados del Noble Corán al kurdo por Salahuddin Abdulkarim

Cerrar