Traducción de los significados del Sagrado Corán - Traducción kurdo - Salahuddin * - Índice de traducciones


Traducción de significados Versículo: (133) Capítulo: Sura Al-A'raaf
فَأَرۡسَلۡنَا عَلَيۡهِمُ ٱلطُّوفَانَ وَٱلۡجَرَادَ وَٱلۡقُمَّلَ وَٱلضَّفَادِعَ وَٱلدَّمَ ءَايَٰتٖ مُّفَصَّلَٰتٖ فَٱسۡتَكۡبَرُواْ وَكَانُواْ قَوۡمٗا مُّجۡرِمِينَ
{سزاكانی خوای گەورە بۆ فیرعەون‌و قەومەكەی} [ فَأَرْسَلْنَا عَلَيْهِمُ الطُّوفَانَ ] خوای گه‌وره‌ ئه‌فه‌رمووێ: بارانى زۆرى له‌ناوبه‌رى نوقمكه‌رمان بۆ ناردن كه‌ ماڵ و به‌رهه‌م و كشتوكاڵیان غه‌رق بكات [ وَالْجَرَادَ ] وه‌ كولله‌مان نارده‌ سه‌ر كشتوكاڵیان تا بیخوات [ وَالْقُمَّلَ ] وه‌ ئه‌سپێمان بۆ ناردن كه‌ له‌ خه‌وى كردن [ وَالضَّفَادِعَ ] وه‌ بۆقمان بۆ ناردن له‌ناو ئاودا پڕ ماڵ و قاپ و خواردنه‌كانیان بوو [ وَالدَّمَ ] وه‌ ده‌ریای نیلمان لێیان كرد به‌ خوێن یان ئاوه‌كانیان ئه‌بوو به‌خوێن [ آيَاتٍ مُفَصَّلَاتٍ ] ئه‌مه‌ هه‌مووی به‌ڵگه‌ی ڕوون و ئاشكراو سزای خوای گه‌وره‌ بوو بۆ ئه‌وان [ فَاسْتَكْبَرُوا ] به‌ڵام خۆیان به‌گه‌وره‌ زانی له‌وه‌ی كه‌ ئیمان بێنن [ وَكَانُوا قَوْمًا مُجْرِمِينَ (١٣٣) ] به‌ڕاستی كه‌سانێكی موجریم و خراپه‌كار بوون و ئیمانیان نه‌ئه‌هێنا.
Las Exégesis Árabes:
 
Traducción de significados Versículo: (133) Capítulo: Sura Al-A'raaf
Índice de Capítulos Número de página
 
Traducción de los significados del Sagrado Corán - Traducción kurdo - Salahuddin - Índice de traducciones

Traducción de los significados del Noble Corán al kurdo por Salahuddin Abdulkarim

Cerrar