Traducción de los significados del Sagrado Corán - Traducción kurdo - Salahuddin * - Índice de traducciones


Traducción de significados Versículo: (18) Capítulo: Sura Al-Yinn
وَأَنَّ ٱلۡمَسَٰجِدَ لِلَّهِ فَلَا تَدۡعُواْ مَعَ ٱللَّهِ أَحَدٗا
[ وَأَنَّ الْمَسَاجِدَ لِلَّهِ فَلَا تَدْعُوا مَعَ اللَّهِ أَحَدًا (١٨) ] وە مزگەوتەكان تایبەتن بە خوای گەورەو ماڵی خوای گەورەن ئێوە لەگەڵ (اللَّه)دا دوعا لە هیچ كەسێكی تر مەكەن وە لە كەسی تر مەپاڕێنەوە تەنها لە خوای گەورە بپاڕێنەوە لەبەر ئەوەی دوعا عیبادەتە, جنییەكان وتوویانە: ئەی پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم كاتێك ئێمە لێتان دوورین چۆن بێین بۆ مزگەوت و ئامادەی نوێژ بین لەگەڵتدا؟, خواى گەورە ئەم ئایەتەى دابەزاند: هەموو شوێنێك مزگەوتەو هەموو شوێنێك ماڵی خوای گەورەیە, وە وتراوە: جوولەكەو گاور بچوونایەتە ناو كەنیسەو دێرەكانیان شەریكیان بۆ خوا دانا, خوای گەورە فەرمانی كرد ئەی پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم ئێوە لەناو مزگەوتەكاندا شەریك بۆ خوای گەورە دامەنێن، وە لە دەرەوەی مزگەوتیش، بەتایبەت مزگەوت شوێنی عیبادەت و یەكخواپەرستییە, وە هەموو مزگەوتێكیش ئەگرێتەوە, یاخود (وَأَنَّ الْمَسَاجِدَ لِلَّهِ) واتە: ئەو ئەندامانەی لەشتان كە سوجدەی پێ ئەبەن بەتاك و تەنها سوجدەی بۆ خوای گەورە پێ بەرن وەكو ناوچەوان و لوت و دەست و پێ و ئەژنۆتان ئەم حەوت شوێنەی كە فەرمانمان پێ كراوە سوجدەی پێ بەرین بەتاك و تەنها سوجدەی بۆ خوای گەورە پێ بەرن و سوجدە بۆ جگە لە خوا مەبەن .
Las Exégesis Árabes:
 
Traducción de significados Versículo: (18) Capítulo: Sura Al-Yinn
Índice de Capítulos Número de página
 
Traducción de los significados del Sagrado Corán - Traducción kurdo - Salahuddin - Índice de traducciones

Traducción de los significados del Noble Corán al kurdo por Salahuddin Abdulkarim

Cerrar