Traducción de los significados del Sagrado Corán - Traducción kurdo - Salahuddin * - Índice de traducciones


Traducción de significados Versículo: (31) Capítulo: Sura Al-Anfaal
وَإِذَا تُتۡلَىٰ عَلَيۡهِمۡ ءَايَٰتُنَا قَالُواْ قَدۡ سَمِعۡنَا لَوۡ نَشَآءُ لَقُلۡنَا مِثۡلَ هَٰذَآ إِنۡ هَٰذَآ إِلَّآ أَسَٰطِيرُ ٱلۡأَوَّلِينَ
[ وَإِذَا تُتْلَى عَلَيْهِمْ آيَاتُنَا ] وه‌ كاتێك كه‌ ئایه‌ته‌كانی ئێمه‌یان به‌سه‌ردا بخوێندرێته‌وه‌ [ قَالُوا قَدْ سَمِعْنَا ] ئه‌ڵێن: ئه‌وه‌ ئێمه‌ بیستمان وه‌كو عینادی و دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ حه‌ق [ لَوْ نَشَاءُ لَقُلْنَا مِثْلَ هَذَا ] ئه‌ڵێن: ئه‌گه‌ر ئێمه‌ش ویستمان لێ بوایه‌ هاوشێوه‌ی ئه‌و قورئانه‌ی تۆمان ئه‌ووت ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - ، ئه‌مه‌ ته‌نها قسه‌ بوو چه‌نده‌ها جار خواى گه‌وره‌ ته‌حه‌دداى كردن كه‌ ته‌نها سوره‌تێكى بچوكى وه‌كو قورئان بهێننه‌وه‌ به‌ڵام تا ئێستا نه‌یانتوانیوه‌و تا رۆژى قیامه‌تیش ناتوانن، (چونكه‌ قورئان قسه‌و فه‌رمووده‌ى خوایه‌ چۆن قسه‌ى مرۆڤ وه‌كو قسه‌ى خواى گه‌وره‌ ده‌بێت) [ إِنْ هَذَا إِلَّا أَسَاطِيرُ الْأَوَّلِينَ (٣١) ] ئه‌یانووت: ئه‌مه‌ قسه‌و فه‌رمووده‌ی خوا نیه‌ ئه‌مه‌ به‌سه‌رهات و ڕووداوی ئوممه‌تانی پێشتره‌، (نضر بن حارث) كه‌ وڵاتى فارس گه‌ڕابوو چیرۆك و به‌سه‌رهاتى پاشاكانى ئه‌وانى ده‌گێڕایه‌وه‌و واى ده‌وت.
Las Exégesis Árabes:
 
Traducción de significados Versículo: (31) Capítulo: Sura Al-Anfaal
Índice de Capítulos Número de página
 
Traducción de los significados del Sagrado Corán - Traducción kurdo - Salahuddin - Índice de traducciones

Traducción de los significados del Noble Corán al kurdo por Salahuddin Abdulkarim

Cerrar